کوردستان میدیا: هێزه‌کانی رێژیم له دوو ناوچه‌ی جیاجیا له مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ هێرشیان کرده سه‌ر کاسبکاران و ئاگریان له شتومه‌ک و باری کاسبکاران به‌ر دا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٣ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه ئینتزامییه‌کان و سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، که بۆ دانانی پێگه‌ی نیزامی له به‌رزاییه‌کانی گوندی که‌ڵاسه رژابوونه ئه‌و ناوچه‌یه، به دانانی بۆسه بۆ کاسبکاران و کۆڵبه‌ره کورده‌کان، تێکڕای شتومه‌ک و باری کاسبکارانیان ئاگر تێبه‌ر دا.
به‌وته‌ی هاوڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه، رووناکیی ئه‌و ئاگره به راده‌یه‌ک بووه که‌له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێوه سرنجی خه‌ڵکی بۆ لای خۆی راکێشاوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه له رێکه‌وتی ١٣ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه‌کانی رێژیم له ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ و له شوێنێک به‌ناوی ده‌ره جرمی هێرشیان کردۆته سه‌ر کۆمه‌ڵێک کاسبکار ته‌قه‌یان لێکردوون.
به‌پێی واته‌ی شایه‌تحاڵانی رووداوه ئه‌و هێرشه‌ی هێزه‌کانی رێژیم هیچ زیانێکی گیانی و به دواوه نه‌بووه.
ئازار و بێ‌حورمه‌تیی کاسبکاران سه‌ر سنوور له ناوچه‌ی ورمێ هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و هێزه‌کانی رێژیم به شێوه‌یه‌کی هۆڤانه، هه‌وڵی سه‌رکوت خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ده‌ن و کاسبکاران ده‌ده‌نه به‌ر هێرش، ئاژه‌ڵه بارهه‌ڵگره‌کانیان به کوشت ده‌ده‌ن.