کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵڤه‌گه‌ڕی تیرۆر کردنی دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، سمینارێک به به‌شداریی نوێنه‌رانی پارت و لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵنێرى کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، سمینارێک به بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور عه‌بده‌لڕه‌حمان قاسملوو، رێبه‌ری ناوداری گه‌لی کورد له باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و سمیناره که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ٣ی کوردستان، نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکرات له شاری هه‌ولێر و کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی ئاشکرای هه‌ولێر پێکهاتبوو، له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه‌وه پارت، لایه‌ن، که‌سایه‌تی، ژماره‌یه‌ک نووسه‌ر، رووناک‌بیر و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ئاسایی به‌شدار بوون.
ئه‌و سمیناره له ٢ بابه‌تی جیاجیا بۆ نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان قه‌ره‌نی قادری له ژێر ناوی دوکتور قاسملوو و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تى و هه‌روه‌ها مامۆستای زانینگه‌ی سه‌لاحه‌ده‌ین و ئاکادێمی‌کار په‌رویز ره‌حیم قادر، له ژێر ناوی قاسملوو و مۆدێڕنیته پێشکه‌ش کرا.
نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان قه‌ره‌نی قادری له بابه‌ته‌که‌ی خۆیدا باس له که‌سایه‌تی و رۆڵی شه‌هید دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان له کوردستان و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد کرد و بۆ سه‌رکه‌وتن و یه‌کیه‌تی و یه‌کڕیزیی هێز و لایه‌نه سیاسیییه‌کانى کورد به کاریگه‌ر له قه‌ڵه‌م دا و گوتی: رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ئه‌زموونه‌کانی پێشوویدا نيشانى داوه که به هیچ شێوه‌یه‌ک بڕوای به ئاشتی و ئازادیی و دیالۆگ نه‌بووه.
مامۆستای زانینگه و ئاکادێمی‌کار په‌رویز ره‌حیم قادر سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تیی دوکتور قاسملوو گوتی: دوکتور قاسملوو ته‌نیا سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران نه‌بوو به‌ڵکوو ئه‌و موڵکی هه‌موو کوردستانه، قاسملوو بڕوایه‌کی ته‌واوی به ئازادی، دێمۆکراسی و ئاشتی هه‌بوو و هه‌موو ژیانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانابوو. دوکتور قاسملوو داگیر کردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تاران له‌لایه‌ن رێژیمی ئێراوه له ساڵی ١٩٧٩ی زایینی و داگیر کردنی پراگ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌کیه‌تیی سۆفیه‌تی به توندی مه‌حکووم کرد.