کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له رێوڕه‌سمی ساڵیادی ٢٣٦ ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکا، له‌سه‌ربانگهێشتی فه‌رمیی کونسووڵی ئه‌مریکا له هه‌ولێر، به‌شداریی کرد.
به‌پێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ١٥ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندیکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی کونسووڵگه‌ریی ئه‌مریکا له شاری هه‌ولێر، له ساڵیادی ٢٣٦ ساڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریکادا به‌شداریی کرد.
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له وه‌زیر و کونسووڵگه‌رییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان و کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رز به‌شدارییان کردبوو.
به‌ڕیز ئالێکس لاسکاریس سه‌رکونسووڵی گشتیی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له‌سه‌ر پێرۆزیی سەربەخۆیی ئه‌مریکا، کار و چالاکییه‌کانی کونسووڵی ئه‌مریکا له‌پێناو لێک نزیک بونه‌وه‌ی ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان و په‌ره‌دان و جێگیر کردنی دێمۆکراسی قسه‌ی کرد.
هه‌روه‌ها ناوبراو له‌سه‌ر قوربانی دانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و رۆڵی کارای نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ جێگیر کردنی ئازادی، چه‌ند لێدوانێکی پێشکه‌ش کرد و نێوی رێبه‌رانی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌ی کوردی وه‌کوو شێخ سه‌عیدی پیران، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و مه‌لا مسته‌فا بارزانیی وه‌کوو نموونه هێنایه‌وه.
دواتر به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی وێڕای پیرۆزبایی له کونسووڵ و خه‌ڵکی ئه‌مریکا، وتارێکی پێشکه‌ش کرد هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به قوربانی دانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له پێناو گه‌یشتن به ئازادی و به‌روپێش چوونی دێمۆکراسی له ناوچه‌که‌دا کرد.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێز مسته‌فا هیجریسکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات چاوی به به‌ڕیز مه‌سعوود بارازانیسه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها ژماره‌یک سه‌رکونسووڵ، له‌وانه سه‌رکونسووڵی ئه‌مریکا که‌وت و بەڕێز مسته‌فا هیجری پیرۆزبایی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش به ئه‌مریکاییه‌کان کرد.