کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە کوژرا

20:20 - 4 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەڵماس، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە کوژرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کوردی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی ئازاد ئەتمانی کەوتووەتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران.

ئەم کۆڵبەرە کوردەی خەڵکی سەڵماس، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران گیانی لە دەست داوە.

هێزە ئیتزامییەکانی نیشتەجێ لە پاسگای سنووریی گوندی بروش خواران سەر بە ناوچەی کۆسار ئەم کۆڵبەرە کوردەیان داوەتە بەر تەقەی راستەوخۆ.

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە بە شێوەی ئەنقەست دەکرێنە ئامانجی گولـلە و لە ئەنجامدا ديکوژرین یان بریندار دەبن.