کوردستان میدیا: سێ خوێندکاری کورد و چالاکای خوێندکاری و فەرهەنگی زانکۆی تەورێز لەلایەن کۆمیتەی ئینزباتی زانکۆوە بە ٥ تێرم هەڵپەسێردران لە خوێندن مەحکووم کران.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ٨ تێرم هەڵپەساردن لە خوێندن کە بۆ پێنج خوێندکار لەلایەن کۆمیتەی ئیزباتی زانکۆی تەورێزەوە وەکوو حوکم دەرکرابوو، پەسند کراوە و لە تێرمی داهاتووی خوێندندا بەڕێوە دەچێت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی خوێندکاران، تۆمەتی وەپاڵداراوی ئەو خوێندکارانە تێکدانی نەزمی گشتیی و رەخنە گرتن لە کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێران، راگەیاندراوە.
ئیحسان پوورخەیری، خوێندکاری فەلسەفە، فەرهاد شەفیعزادە، خوێندکاری فەلسەفە، ئیسماعیل مەحموودی، خوێندکاری فەلسەفە، مەحموود سیفیان، خوێندکاری فەلسەفە و ئومید ئەحمەدی، خوێندکاری موهەندیسی کامپیۆتێر، ئەو خوێندکارانەن کە لەلایەن کۆمیتەی ئینزباتیی زانکۆی تەورێزەوە لە ماوەی مانگی رەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە خوێندن هەڵپەسێردراون.
ئومید ئەحمەدی خوێندکاری کوردی رشتەی کامپیۆتێر، بەرپرسی پێشووی شۆرای ناوەندیی کانوونی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتی زاگرۆس و بەرپرسی گشتی و سەرنووسەری بڵاڤوکی خوێندکاریی ئاستانە و دەبیری بەڕێوەبەرانی گشتیی بەرپرسانی بڵاڤوکە خوێندکارییەکانی زانکۆی تەورێز ماوەی ٢ تێرم لە خوێندن بێبەش کراوە و هەروەها هەتا کۆتایی خوێندن لە خزمەتگوزارییەکانی زانکۆ بێبەش کراوە.
هەروەها، فەرهاد شەفیعزادە خوێندکاری کوردی رشتەی فەلسەفە، ئەندامی شۆرای ناوەندیی کانوونی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتی زاگرۆس و ئەندامی دەستەی نووسەرانی بلاڤۆکی خوێندکاری ئاستانە بە ٢ تێرم هەڵپەساردن لە خوێندن مەحکووم کراوە و هەتا کۆتایی خویندن لە لە خزمەتگوزارییەکانی زانکۆ بێبەش کراوە.
ئیسماعیل مەحموودی، ئەندامی شۆرای ناوەندیی کانوونی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتی زاگرۆس و خاوەن ئیمتیازی بڵاڤوکی خوێندکاری ئاستانە یەکێکی دیکە لە خوێندکارانی کوردی زانکۆی تەورێزە کە ١ تێرم لە خوێندن وهەتا کۆتایی خوێندن لە خزمەتگوزارییەکانی زانکۆ بێبەش بووە.
خوێندکار و مامۆستایانی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران لە زانکۆکانی ئێران لەلایەن ناوەندە پەیوەندییدارەکان بەتایبەت ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە، بەردەوام لە ژێر زەخت و گوشار دانە و ساڵانە سەرەڕای بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە خوێندکارانی کورد، چەندین کەسیش لە خوێندن بێبەری دەکرێن یا لە خەوتنگەکان دەر دەکرێن.
سەرەڕای ئەو سێ خوێندکارە کوردەی زانکۆی تەورێز کە لەم راپۆرتەدا ناوەکانیان بڵاو بووەتەوە، لە ماوەی ٩ مانگی رابردووی ئەمساڵدا، ٥ حاڵەت بێبەری کران لە خوێندن و هەروەها ٥ حاڵەت دەرکرانی خوێندکارانی کورد لە خەوتنگەکان رووی داوە.
درێژەی رەوتی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستان و هەروەها فەزای ئەمنییەتی زاڵ بە سەر زانکۆکاندا لە حاڵێکدایە کە رۆحانی لە پرۆپاگنداکانی پێش هەڵبژاردنی سرکۆماریدا وادەی دابوو کە دۆخی مافی مرۆڤ و دۆخی زانکۆکان لە ئێران باشتر دەکات و بەو دروشمە نێوبەتاڵانە توانی وەک سەرکۆماری رێژیم هەڵبژێردرێت.