کوردستان میدیا: رێکخراوی پێشگرتن لە چەکە شیمیایییەکان رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا رێژیمی بەشار ئەسەد سێ گوندی بە گازی کۆلۆر بوردومان کردووە.
رێکخراوی پێشگرتن لە چەکە شیمیایییەکان لە راپۆرتێکدا بڵاو کردووەتەوە کە لە سێ ناوچەی تلمەنس و ئەلمەتانە لە ئەدلب و کفرزیتا لە حەما بە هۆی بەکارهێنانی رێژیمی ئەسەد لە گازە ژەهراویەکان دژی ئۆپۆزیسیۆن ١٣ کەس کوژراون و ٣٥ هەتا ٥٠٠ کەسیش ژەهراوی بوونە.
لەو راپۆرتەدا ئاماژە کراوە کە ١٥٢ گرتەی ڤیدیۆیی و ١٨٩ بەڵگە، ئەو هێرشانە پشتراست دەکەنەوە کە هێلیکۆپتێرەکانی رێژیمی ئەسەد بە بۆمبی بۆشکەیی و گازە ژەهراوییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو گوندانە.
رێژیمی ئەسەد چەندین جار دژبەرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە لە بۆمبی بۆشکەیی و ژەهراوی کەڵک وەردەگرن بەڵام ئامریکا بەشار ئەسەد بە تانباری سەرەکی دەزانێت و سامانتا پاور باڵوێزی ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتوویەتی کە تەنیا رێژیمی ئەسەد لە هێرشەکاندا لە هێلیکۆپتیر کەڵک وردەگرێت.
رێژیمی سووریە پاش گوشارە هەمەلایەنە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە لە ناوبردنی چەکە شیمایییەکان لە ساڵی ٢٠١٣ی زایینیدا چەکە شیمایییەکان وەکوو ساردینی لە ناو برد بەڵام گازی کۆلۆر کە لە ریزی ئەو چەکانە بوو لە ناو نەبردران و رێژیمی ئەسەد دژی دژبەران کەڵکی لێوەر گرتووە.
رووسیە و رێژیمی ئێران لە پشتیوانانی سەرەکی رێژیمی سووریەن کە دژبەرانی بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە گازە ژەهراویەکان کەڵکیان وەرگرتووە و رێژیمی ئێرانیش بە پشتیوانی ماڵی، مرۆیی و نیزامی پێش لە رووخانی رێژیمی ئەسەد دەگرێت.