کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢ی رێبەندان لە کوردستانی ئێران

21:03 - 5 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: لە زۆربەی ناوچە و شارەکانی کوردستانی ئێران، ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرز راگیرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٢ی رێبەندان قارەمانان و رۆڵەکانی دێموکرات ٦٩ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەرز راگرت.

ژاوەرۆی سـنە

رۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەبۆنەی رۆژی ٢ی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری بەشکۆی کوردستان تراکت و پووستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردووەتەوە و ئەم هەوڵەش بووەتە مایەی خۆشحاڵی خەڵکی ناوچەکە.

گوندەکانی نییەر، مێراو، تەنگیسەر، سەڕێز و نزار ئەو شوێنانە بوون کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوەچوو.

هەوشار

ئه‌ندامانی حیزب به‌بونه‌ی ٢ی رێبه‌ندان، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رین له‌م شوێنانه‌ی هەوشار، بە بڵاو کردنەوە تراکت و پووستێر چالاکیی ته‌بلیغییان بەڕێوه‌برد:

شاری سایین قەڵا، لە گەڕەکەکانی کوشتارگا، فەلەکەی د.قاسملوو، دەورووبەری زانکۆی پەیامی نوور و شەقامی سەهەند و هەروەها گوندەکانی قۆزڵووی هەوشار، قسقۆپی، حاجی ئاوا، مەمەر، گەڕاو، یەنگیجە، تۆمەر ئاغاج، قازنلی، ئاخ تەپە گۆزە بڵاغ و گوێزەوەر کاریز

گادەر.د