کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە

15:55 - 7 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: لە درێژەی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری رەبەت دەستبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لاوێکی کوردی خەڵکی رەبەتیان دەستبەسەر کرد.

ئاژانسی هەواڵدەریی \'\'کوردپا\'\' شوناسی ئەو لاوە کوردەی \'\'شێرکۆ کوڕی عەبدووڵڵا راگەیاندووە.

ئەو لاوە کوردە دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران، بۆ شوێنێکی ناڕوون گوازراوەتەوە و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٤٥١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران و حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و هەروەها هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی رێژیمی ئێران دەستبەسەر کران.

بەپێی ئامارەکان، لەو ماوەیەدا ٥٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی رێژیمی ئێرانەوە بە زیندان، جەریمەی نەختی و ...هتد مەحکووم کراون.

ئاویەر. ت