• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران

زایینی: ٠٥-٠٢-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٣/١١/١٦ - ٠٩:٣٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران
کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لە کامیاران، هاووڵاتییەکی دیکەی کوردیان دەستبەسەر کرد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان دوای لێدان و بێ‌حورمەتی پێکردن و پشکنینی ماڵەکەی، دەستبەسەر کرد.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن کەمپەینی داکۆکیکار لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی " ئیسماعیل قوبادی" خەڵکی گوندی "شایەنی" سەربە شاری کامیاران راگەیەندراوە.

ئەو سەرچاوە هەواڵدەرییە رایگەیاندووە کە "ئیسماعیل قوبادی" دوای دەستبەسەرکرانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران بۆ شوێنێکی نادیار راگواێزاوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیاریەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی راگرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، لەبەر دەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، چالاکێکی کرێکاری کوردی خەڵکی سنە بە ناوی "زانیار دەباغیان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکان، لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٤٥١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ناوەندە ئیتلاعاتی و نیزامییەکانی رێژیمی ئێران دەستبەسەر کراون.

ئاویەر. ت
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا