کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

12:38 - 4 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی حەسەن سەبووری ناسراو بە وەستا حەسەن خەڵکی گوندی وێزیەری سەر بە ناوچەی بێڵەواری کامیاران لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی و بە ساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

حەسەن سەبووری ساڵی ١٣٢١ی هەتاوی لە گوندی وێزیەری سەر بە بێڵەواری کامیاران لە دایک بووە، دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویدا هاتە ناو ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمکوراتی کوردستانی ئێران و لە ماوەی تەمەنی پێشمەرگایەتیی خۆیدا بەو پەڕی دڵسۆزی و ماندوو نەناسییەوە خزمەتی دەکرد.

حەسەن سەبووری پاش ٥ ساڵ پێشمەرگایەتی لەسەر بڕیاری حیزب و بەپیی بارودۆخی ژیانی خۆی لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاویدا گەڕاوەتەوە نێو بنەماڵەکەی.

تەرمی کاک حەسەن سەبووری لە نێو ئاپۆڕای خەڵک و دۆستان و ئاشنایان و بنەماڵەکەی لە گوندی وێزیەر بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری حەسەن سەبووری دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

کازیوە.ر