کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ساڵیادی شه‌هید بوونی دوکتور قاسملوو به‌ده‌ستی دیپلۆمات تیرۆریسته‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، له ناوه‌ندی ٣ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له ناوه‌ندی ٣ی کوردستان، رێوڕه‌سمێک به به‌شداریی به‌ڕێز سه‌دیق ده‌رویشی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و به‌رپرسی ناوه‌ندی ٣ی کوردستان و ژماره‌یه‌ک کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کانیان، به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان و به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ڤییه‌ن، ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی ناوه‌ندی ٣ی کوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌دیق ده‌رویشییه‌وه پێشکه‌ش کرا و به‌ڕێزیان له په‌یامه‌که‌یاندا وێرای ئاماژه به‌وه‌ی که دوکتور قاسملوو ژیانی خۆی له‌پێناو گه‌له‌که‌یدا دانا، گوتی: دوکتور قاسملوو ته‌واوی ژیانی خۆی له‌پێناو گه‌له‌که‌یدا دانا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که مامۆستای زانینگه‌کانی ئورووپا بوو هاته‌وه کوردستان به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردن، خه‌م و مه‌ینه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی له بیر نه‌کرد.
سه‌دیق ده‌رویشی، له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا گوتی: دوکتور قاسملوو ئامانجی شه‌هید بوون نه‌بوو، به‌ڵکوو ئامانجی پێکهێنانی ژیانێکی ئاسووده و ئاسایشی ژیان بوو و له‌و پێناوه‌شدا شه‌هید کرا.
هه‌روه‌ها ناوبراو باسێکی تێر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر چه‌مکی دێمۆکراسی و ئه‌و دێمۆکراسییه‌ی که دوکتور قاسملوو پێناسه‌ی ده‌کرد، باس کرد و گوتی: دوکتور قاسملوو بڕوای به دێمۆکراسییه‌ک هه‌بوو که ئاشتی و دیالۆگ کۆڵه‌که‌یه‌تی.
دواتر سروودیک له ژێر ناوی رابوون له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه خوێندرایه‌وه.
پاشان شیعرێک له‌ژێر ناوی قاسملوو که‌له‌گه‌تر له چاوه‌ڕوانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز حوسێن حه‌سه‌ن‌نیاوه خوێندرایه‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوان و ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز یوونس گاگه‌شییه‌وه خوێندرایه‌وه.
یادی هه‌تاو ناوی شیعرێک بوو که له‌لایه‌ن به‌ڕێز قادر که‌ریمی و هه‌روه‌ها له کۆتاییشدا سروودی قاسملوو له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه پێشکه‌ش کرا.