کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو لە کامیاران

19:40 - 27 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: عەلی رۆحانی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی کاشتەر، سەر بە شاری کامیاران بە بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، عەلی رۆحانی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی کاشتەر سەر بە شارستانی کامیاران بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا مالاوایی لە ژیان کرد.

تەرمی ئەم کەسایەتییە نیشتمان‌پەروەرە لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

کاک عەلی کەسێکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو بوو و لە نێو خەڵکی ناوچەکەدا رێزی تایبەتیی هەبوو. 

ناوبراو کەسایەتییەکی دڵسۆز و یاری وەفاداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ئەو کەسایەتییە خۆشناو و نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

گادەر. د