کوردستان میدیا : جەواد ئیبراهیمی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دانیشتووی کەمپی گردەچاڵ سەر بەشاری هەولێر لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، جەواد ئیبراهیمی لەدایکبووی ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی و کوڕی ئاغاجان ئەندامی حیزبی دێموکرات سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی ٢٨ی خاکەلێوە دوای ئەوەی بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی حیزبی سەردانی ناوەندی ٣ی کوردستانی کردبوو و دەگەڕایەوە بۆ گردەچاڵ، لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لە دەست دا.
ئاغاجان ئیبراهیمی خەڵکی ئورمیە باوکی جەواد پێشتر بۆ ماوەی ١٦ ساڵ و لەماوەی ساڵەکانی ١٣٦١ هەتا ١٣٧٧ی هەتاوی پیشمەرگەی حیزبی دێمۆکرات بووە و ئێستاش ئەندامی حیزبە و لە گردەچاڵ دادەنیشێت.
تەرمی جەواد ئیبراهیمی شەوی هەینی لەنێو ئاپۆرای هاوسەنگەرەکانیدا لە گۆرستانی شەهیدانی حیزبی دێمۆکرات لە نزیک گوندی جێژنیکان ئەسپەردەی خاک کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و دۆستانی جەواد ئیبراهیمی دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.