کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانمارک/ بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە کۆنگرەی ساڵانەی پارتی سوسیالیستی گەلی دانمارک

21:50 - 1 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی ساڵانەی پارتی سوسیالیستی دانمارک (SF) لە شاری کۆپێنهاگ بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی سەعید سووڵتاپوور و حاتەم جەهانگیری لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەو پارتە بەشدارییان لە کۆنگرەی ساڵانەی پارتی سوسیالیستی گەلی دانمارک کرد.

لەو کۆنگرەیەدا پەیامی هاوبەشیی حیزبی دێموکرات و پارتی سوسیالیستی کوردستان (PSK) خوێندرایەوە.

ئەو کۆنگرەیە لە رێکەوتی ٢٩ هەتا ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی بەڕێوەچوو و لە نێوئاخنی کۆنگرەکەدا لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی دیکەی پارتی سوسیالیستی گەل چاوپێکەوتنیان کرد.

هەروەها، شاندی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە چەندین کۆبوونەوە و ۆرکشاپی (work shop) ئەم کۆنگرەیە بەشدارییان کرد و راوبۆچوونی حیزبی دێموکراتیان لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکان خستە روو.

لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەیەدا شاندی پەیوەندییەکانی حیزب دێموکرات لەگەڵ بەرپرسانی باڵوێزخانەی ئامریکا، سوید ،باڵوێزی نۆروێژ، پارتی سەوزی ئالمان و پارتی سوسیالیستی بۆلیویە کە لەو کۆنگرەیەدا بەشدارییان کردبوو چاوپێکەوتنیان کرد.