کوردستان میدیا : سیروان حەقانی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگای مەسیف سەلاحەدین ــ هەولێر گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سیروان حەقانی کۆڕی ئەحمەد و خاتوو خاوەر خەڵکی شاری سەقز لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی، ئەندامی حیزبی دێموکرات شەوی ٢٧ی خاکەلیوەی ١٣٩٤ی هەتاوی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە رێگای مەسیف سەلاحەدین ــ هەولێر تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت.
لەو رووداوەدا، هاوسەر و منداڵەکەی گیانیان لە دەست دەدەن و سیروان دوای چەند روژ مانەوە لەنەخۆشخانە، بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی لە دەست دەدا.
سیروان حەقانی لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە کار و تێکوشانی حیزبیدا زۆر چالاک و هەڵسور بووە.
تەرمی سیروان حەقانی شەوی پێنجشەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە نێو ئاپۆرای هاوسەنگەرەکانیدا لە گۆرستانی شەهیدانی حیزبی دێمۆکرات ئەسپەردەی خاک کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و دۆستانی سیروان حەقانی دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.