کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتنی كۆمیتەی حبزبی دێمۆكرات لە بریتانیا لە گەل كۆمیتەی لەندەنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئیران

23:35 - 24 پووشپەڕ 2712

كوردستان میــــدیا: هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە بریتانیا لە گەڵ كۆمیتەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئیران لە لەندن دانیشتنێكیان پێكهێنا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی پێنج‌شەممە رێكەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزب لە بریتانیا بە سەرپەرستیی بەریز هەمزە بایزیدی دانیشتنیان لە گەڵ كۆمیتەی لەندەنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئیران بە سەرپەرەستیی ئەعزەم قووبادی پێكهێنا.
لەو دانیشتنەدا باس لە گۆڕانكاریەكانی كۆمیتەی هەردوو لا، جەخت كردنەوە لەسەر دانانی بەرنامە بۆ كار و هاوكاری زیاتری دوولایەنە و هاودەنگی زیاتر بۆ بەرەوپێش چوونی زیاتری كار و باری هاوبەش لە ناو كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فیدراڵ كرا.