کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شنۆ/ رێژیمی ئێران زەختی خستووەتە سەر بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێموکرات

21:30 - 7 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێڕان لە رێگای دەست و پێوەندییەکانییەوە، بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەخاتە ژێر گوشارەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوەیەکە رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەی جۆراوجۆر، دەستی بە زەخت خستنە سەر بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە و لەو پێناوەدا جۆرێک چەواشەکاری لە نێو بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدا دەکات.

هاووڵاتییەکی ئاگادار لەو پێوەندییەدابە ماڵپەڕی کوردستان میدیا رایگەیاندووە: سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێموکرات دەکات و بڕە پارەیەکیشیان بۆ دەنێرێت

ئەم هاووڵاتییە لە درێژەدا وتی: سپای پاسداران بە مەبەستی شکاندنەوەی بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێموکرات، سەردانیان دەکات و بەو شێوە لە هەوڵی دروست کردنی کەشێکی نالەبار کە نێو کۆمەڵگەدایە و دوو بەرەکی لە نێو خەڵکدا دروست دەکات.

لەو پەیوەندییەدا رێژیمی ئیسلامی لە تازەترین پیلانی خۆیدا لە گوندی سیاوانێ سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ وێنەی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتیان لە قاپ گرتووە و وێڕای کارتی عابر بانک کە بڕی ٥٠ هەزار تمەن پارەی نەختی تێدا بووە بۆماڵی برای یەکێک لە شەهیدان دەبەن و مۆرەکانی رێژیمی ئێران پێی دەڵێن کە ئەو شەهیدی ئێمەیە و ئەوەش دژکردەوەی بنەماڵەی شەهید خالیدی لێ دەکەوێتەوە.

ئەو پیلانەی رێژیم بووەتە هۆی نیگەرانی و بێزاری خەڵکی ناوچەکە و نیسبەت بەو پیلانە رێژیمی ئیسلامیی ئێران نیگەرانن.
رێژیمی ئێران لە رێگای دەست و پێوەندییەکانییەوە و بە پیلانی جۆراجۆر لە هەوڵی بەلا رێدا بردنی بیری خەڵک دایە و هەر بەو مەبەستەش، سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی دێموکرات دەکات.