کوردستان میدیا: کۆڕیادێک به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له وڵاتی نوروێژ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، کۆڕیادێک به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له ناوچه‌ی لیله سترۆمی ولاتی نوروێژ به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای ئه‌م کۆڕیاده به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران ــ نوروێژ، به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌نسوور عه‌زیزییه‌وه خوێندرایه‌وه.
په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تیه‌کانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کو‌لتووریی کورد له نوروێژ له‌لایه‌ن به‌ڕێز مونیره جیهانییه‌وه خوێندرایه‌وه.
بابه‌تێک له ژێر ناوی دیپلۆماسی و رۆڵی رێبه‌ری له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورددا له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر کوهه‌نساڵ و هه‌روه‌ها بابه‌تێکی دیکه به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری، ئاوێنه‌ی کرداری دوکتور قاسملوو له‌لایه‌ن به‌ڕێز جه‌میله‌دین ئه‌حمه‌دییه‌وه پێشکه‌ش کرا.
له‌و سمیناره‌دا یادی شه‌هیدی رێبه‌ر کاک سه‌ید سه‌لامی عه‌زیزی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌رز راگیرا.
له‌و کۆڕیاده‌دا وێڕای پرسیاری به‌شداران له کۆڕگێڕانی سمیناره‌که، خه‌ڵات به‌سه‌ر کۆڕگێڕاندا دابه‌ش کرا و له کۆتاییشدا کورته فیلمێک له‌سه‌ر وته‌کانی دوکتور قاسملوو پیشان درا.