• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

رێوڕه‌سمی رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له شاری فاڵۆن بەڕێوە چوو

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٧ - ١١:٠٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
رێوڕه‌سمی رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له شاری فاڵۆن بەڕێوە چوو
ک/مــــــــــیدیا: رێوڕه‌سمی 10ی خاکه‌لێوه ــ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ــ له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ فالۆن، به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 12ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمێکی به‌بۆنه‌ی 10ی خاکەلێوە، رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ فاڵۆن، بە بەشداری رێژەیەکی بەرچاو له‌ ئەندامان و لایەنگرانی حدک ئێران و هەروەها کوردانی دانیشتووی ئەو شارە به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای رێوڕەسمەکە به خوێندنه‌وه‌ی‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خۆله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان، ده‌ستی پێکرد.

پاشان بەڕێز " جەمیل ئەمین پوور" چەند وته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌ 10ی خاکه‌لێوه‌ و سەرهەڵدانی ئەو رۆژە مێژوویە پێشکه‌ش کرد. پاشان چه‌ند پارچه‌ شیعرێکی پێوەندیدار به‌ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان، له‌لایه‌ن بەڕێزان "جه‌میل عۆزه‌یری" و "مەولوود ئازەرئەفشان"ه‌وه‌ خوێندرانه‌وه‌.

بەشی کۆتایی رێوڕەسمەکە بۆ پیشاندانی وێنەی شه‌هیدان که‌ له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ فاڵۆن،‌ ئاماده‌ کرابوو، ته‌رخان کرابوو.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا