کوردستان میدیا:ستەفا هیجری لەلایەن شاندێکی کومیسیۆنی بەرگری و کومیسیۆنی دەرەوەی وڵاتی ئاڵمان لە پارلمانی ئەو وڵاتەوە، پێشوازیی لێ‌کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوڕێ لەگەڵ هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، لەلایەن شاندێکی کومیسیۆنی بەرگریی ئاڵمان، پێکهاتوو لە د. رۆلف موتسەنیج ئەندامی ئەو کۆمیسیۆنە و نیلس ئانێن وتەبێژی نێونەتەوەیی حیزبی سوسیال دێموکرات لە کومیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتی ئاڵمان لە پارلمانی ئەو وڵاتە و هەروەها چەند رواێژکاری سیاسەتی نێونەتەوەیی، پێشوازیی لێ‌کرا.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا سکرتێری گشتیی حیزب، مستەفا هیجری، باسێکی وردی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسیی کوردستان و ئێران پێشکه‌ش کرد و له وتە‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد، هه‌رچه‌ند زۆر که‌س و لایه‌ن و له‌وانه‌ش وڵاتانی رۆژئاوایی هیوایان به ده‌وڵه‌تی روحانی به‌ستبوو، به‌ڵام ده‌رکه‌وت که حکوومه‌تی روحانی نه‌ک هه‌وڵی چاکسازی نه‌دا، به‌ڵکوو له زۆر باره‌وه بارودۆخی وڵاتی به‌رە و خراپی بردووە.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا هێجری وتی: زه‌بر و زه‌نگی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر کوردی رۆژهه‌ڵات هه‌ر وه‌ک پێشوو به‌رده‌وامه، فه‌زای کوردستان به ته‌واوی ئه‌منیه‌تی کراوه و هه‌رچه‌شنه جموجۆڵێکی دژبه‌رانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لەلایه‌ن کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه به‌ڕێوه بچێت، به‌توندترین شێوه سه‌رکوت ده‌کرێت.
سکرتێری گشتیی حیزب لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا و لە بەشێکی قسەکانیدا، ئاماژه‌ی به سیاسه‌ته ناوچه‌یی‌یه‌کانی رێژیم دا و باسی لەوە کرد: ئه‌وه‌ی رێژیمی کۆماری ئێسلامی له‌ناوچه‌که‌دا ده‌یکات، شه‌ر دژ به داعش یا تێرۆر نیه، به‌ڵکوو له راستیدا ئه‌و رێژیمه راسته‌وخۆ پشتگیری له تێرۆر ده‌کات. رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران مانه‌وه‌ی خوی له هه‌بوونی قه‌یران له ناوچه‌که‌دا ده‌بینێت و هه‌ر بویه‌ش هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه ده‌دات. ناوبراو جەختی کردەوە کە گرینگه وڵاتانی رۆژئاوایی زیاتر له رۆڵی کۆماری ئێسلامی ورد بنه‌وه تاکوو مه‌به‌سته راسته‌قینه‌کانی رێژیمیان بۆ ده‌رکه‌وێت.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا هیجری ئاماژه‌ی به گیرانی کۆمه‌ڵێک کوردی رۆژهه‌ڵات کرد کەله سه‌رهه‌ڵدانی مه‌هاباد و دواتر سه‌رده‌شتدا گیراون و ره‌وانه‌ی زیندان کراون. ناوبراو داوای له شاندی خانه‌خوێ کرد، به هه‌ر چه‌شنێک بۆیان ده‌کرێت، هه‌وڵ بۆ ئازادکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه بده‌ن.
مستەفا هیجری له کۆتایی قسه‌کانیدا هیوای خواست، هه‌موو وڵاتانی رٶژئاوا و به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له داهاتوودا گرینگی زیاتر به پرسه ناوخۆیی‌یه‌کانی ئێران و له‌وانه پرسی کورد بده‌ن.
دواتر د. موتسەنیج ئه‌ندامی کومیسیۆنی به‌رگری، وێڕای ده‌ربڕینی بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێران، وتی: ئێمه چ وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئاڵمان و چ وه‌ک یه‌کیەتیی ئورووپا به وردی چاوه‌دێریی بارودۆخی سیاسیی ئێران و به تایبه‌ت پرسی کورد و باقی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئه‌و وڵاته دەکەین.
پاشان نیلس ئانێن وتەبێژی نێونه‌ته‌وه‌یی حیزبی سوسیال دێموکرات لە کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوە وێڕای تەییدی قسه‌کانی سکرتێری گشتیی حیزب وتی: ناوچه‌که قه‌یرانی زۆری تێدایه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای ئاڵوگۆڕی هه‌یه. ئه‌و ئاڵوگۆڕانه دره‌نگ، یان زوو ئێرانیش ده‌گرنه‌وه و به‌تایبه‌ت کاتێک له سێ به‌شی دیکه‌ی کوردستاندا پرسی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژه‌ڤ دایه، ئێران ناتوانێت له‌م باره‌وه بێ ته‌فاوت بێت.
ئانێن، هەروها دۆخی مافی مرۆڤی له ئێران‌دا زۆر به خراپ وەسف کرد و وتی: ئه‌وه‌ی ئێمه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی روحانیدا چاوه‌ڕێمان ده‌کرد، نه‌ک هه‌ر نه‌هاته دی، به‌ڵکوو چه‌ند هه‌نگاوێکیش وڵاتی به‌ره‌و دواوه برد.
له کۆتاییدا وه‌فدی خانه‌خوێ وێڕای سپاس و پێ‌زانین بو ئه‌و سه‌ردانه، داوایان کرد کەله داهاتوودا زیاتر له بارودۆخه‌که ئاگادار بکرێنه‌وه و ئاڵوگۆڕی بیروڕا به‌رده‌وام بێت.