کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری رێبه‌ری شه‌هیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له ڤانکۆڤێری کانادا رێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٥ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆڕیادێک به‌بوۆنه‌ی ٢٣مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی، له ڤانکۆڤێری کانادا رێوڕه‌سمێک له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به به‌شداریی کوردان و ئێرانیانی دانیشتووی رۆژئاوای کانادا به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕسمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب له ڤانکۆڤێری کانادا، له‌لایه‌ن به‌ڕێز سمایل ئیبراهیمی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمیته، به‌وبۆنه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر نوێنه‌ری هه‌رکام له که‌رتی رێکخستنی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سووریه و یه‌کیه‌تیی فیداییانی ئێران په‌یام و برووسکه‌ی خۆیان بۆ بۆنه‌وه خوێنده‌وه.
هه‌روه‌ها په‌یامی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، حیزبی تووده‌ی ئێران و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی به‌لووچی ئێرانی ئاراسته‌ی کۆمیته‌ی حیزب له ڤانکۆڤێر کرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا باسێک له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی و ئاشتیخوازی و دێمۆکرات بوون و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دوکتور قاسملوو له‌لایه‌ن به‌ڕێز محیه‌دین پاڵانی ئه‌ندامى راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش کرا.