• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بەشداری نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی سه‌رۆكایه‌تی UNPO

زایینی: ٠٢-٠٧-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٤/١١ - ١٧:٢٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەشداری نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی سه‌رۆكایه‌تی UNPO
کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی UNPO بەشداری کرد.

بە پێ راپورتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، د. عه‌لی‌عه‌بدیلزاده‌، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌رێكخراوی UNPO له‌نۆزده‌یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی UNPO به‌شداری كرد.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی(Presidency) ته‌رخانكرابوو بۆ باس و بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆنگره‌ی داهاتووی UNPO كه‌رۆژی پێنج‌شه‌ممه‌، رێكه‌وتی ١١ی پووشپەڕ، ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات.

دوای په‌سه‌نكردنی ریزبه‌ندی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌، ڕاپۆرتی كاروچالاكی یه‌ك ساڵی رابردوو خرایە به‌رباس و هه‌ڵسه‌نگاندن.

‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ته‌رخانكرابوو بۆ باسكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر داوكاری به‌ئه‌ندام وه‌رگرتنی چه‌ندرێکخراوەیەک.
هەر لەو بەشەدا و به پشتیوانی حیزبی دێموكرات، كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به‌تێكڕای دەنگی ئه‌ندامانی سه‌رۆكایه‌تی، وه‌ك ئه‌ندام له‌رێكخراوی UNPO وه‌رگیرا.

له‌به‌شی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ریزبه‌ندی كاری كۆنگره‌په‌سه‌ندكرا و له‌سه‌ر رێکارەکانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرە بڕیار درا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا