کوردستان میدیا: بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەرلمانی ئورووپا بەشداریی لە کۆنگرەی رێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکاندا کردووە و تێیدا رایگەیاندووە، هێزی پێشمەرگە بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە خۆیان و گەلی کورد دەکەن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج شه‌ممه، رێكه‌وتی ١١ی پووشپه‌ری ١٣٩٤ی هەتاوی، ١٢ـەمین كۆنگره‌ی رێكخراوی UNPO، بە بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی لوقمان ئەحمەدی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکرات، لە پارلمانی ئورووپا دەستی بەکار کرد.
ئەو کۆنگرەیە لەلایەن فراکسیۆنی بەرەی ئازادی ئورووپا لە پارلمانی ئەورووپا و رێکخراوی UNPO رێکخرابوو و لە یەکەمین رۆژی کۆنگرەی رێکخراوی UNPO، سێمینارێک لە پارلمانی ئورووپا لەسەر پرسی نەتەوە بێ دەوڵەتەکانی جیهان بەڕێوەچوو.
باسەکانی ئەم سێمینارە تەرخان کرابوو بۆ باس و تاوتوێ‌کردنی پرسی دێموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین.
لە پانێلی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا باس لەسەر چەند نموونەی سەرکەوتووی سەرهەڵدانی گەلان لە بەشە جیاجیاکانی جیهان کرا.
هەر لەم کۆنگرەدا و لە پانێلێکی دیکەدا باس لەسەر چەمکی مافی دیاری کردنی چارەنووس و كاری دیپلۆماسی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان کرا.
له پانێلی سێهەم‌دا، ره‌وشی چه‌ند ناوچه‌ی جیاواز كه‌وته به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندن، وه‌ك كوردستانی ئێران و بەلووچستان.
له‌م پانێلە دا لوقمان ئەحمەدی، بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات، باسێكی سه‌باره‌ت به ره‌وشی سیاسی و ئاسایشی كوردستانی ئێران و خەباتی گەلی کورد بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووس پێشكەش به به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه كرد.
لوقمان ئەحمەدی، دوای باسێكی گشتی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای كوردستان، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه مافی دیاری كردنی چارەنووس، مافێكی بێ ئه‌ملاو ئه‌وڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه.
له درێژەی با‌سه‌كانیدا، ئەحمەدی ئاماژەی به‌وە کرد كه گه‌لی كورد هه‌رگیز خوازیاری شه‌ڕ نه‌بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دوژمنەکانیەوە شه‌ری به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
هه‌روەها، ئەحمەدی گووتی: بۆ وه‌دیهێنانی مافه ره‌وا‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئێمه پشت به هه‌موو شێوازێكی خه‌باتی ره‌وا ده‌به‌ستین و به مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌ست ده‌زانین كه بۆ پاراستنی له مانەوە و کەرامەتی خۆیان له سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی خه‌بات كه‌ڵك وه‌رگرێت.
نوێنەری حیزبی دێموکرات لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەری زۆرە کە رێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشی نیزامی بکاتە سەرمان و لە هەلومەرجێکی وا دا هێزی پێشمەرگە بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە خۆیان و گەلی کورد دەکەن.
پانێلی چوارەم تەرخان کرا بوو بۆ باس کردن لەسەر پرسی چەند نەتەوەیەک کە لە رێگای خەباتی جیاوازەوە بە مافەکانیان گەیشتوون.