کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یاد و ناوی دکتور قاسملوو لەمەریوان بەرز راگیرا

17:38 - 15 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەشاری مەریوان لە بەرەبەریی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٦یەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکرانی شەهید دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و رێبوارانی رێگای دکتور قاسملوو یاد و ناوی ئەو رێبەرە کوردەیان بەرز راگرت و بە بەڕێوەبردنی چالاکی تەبلیغی بەڵێنیان لەگەڵ رێبازی شەهید قاسملوو دووپات کردەوە.

لەو چالاکییەدا لە بەشێکی بەرچاو لە شوێنەکانی شاری مەریوان تراکت و پوستێری تایبەت بە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕ و وێنەی دکتور قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کرابوویەوە.

ئەو پوستێر و وێنانە لە شارەکی مووسک، دارسەیرانی١ و ٢ و ٣، پشتی پۆمپی بەنزینی خاوەری، سێ‌ڕێیانی مووسک و چەندین شوێنی دیکە بڵاو کراونەتەوە.