کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکی تەبلیغی لەچەندین شاری کوردستان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ

15:11 - 21 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەدرێژەی کار و چالاکییەکانیاندا بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٦ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو لە چەندین شاری کوردستان تراکت و وێنەی دوکتور قاسملوویان بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو چالاکییانە لەشوێشەی سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە، بۆکان، مەهاباد، سەقز و ئورمیە ئەنجام دراوە و ناو و یادی دوکتور قاسملوو تێیدا بەرز نرخێندراوە.

ئەو شوێنانەی چالاکی تێدا بەڕێوە چووە:

شوێشە: لە بلواری دوکتور قاسملوو، دەورووبەری شارەداری، دەورووبەری مزگەوتی جامیعە، بەشیکی بەرچاو لەکۆڵانەکانی شوێشە وێنەی دکتور قاسملوو بڵاو کراوەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و لەئاوایی سەرهوویەش چالاکی ئەنجام دراوە و لەسەر دیوارەکان دروشم نووسراوە و تراکتی حیزبی بڵاو کراوەتەوە.

بۆکان: شەوی رابردوو ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان لە گەڕەکی بیمارستانی کۆن و دەورووبەری و کۆڵانی ئورژانس دەستیان داوەتە چالاکی تەبلیغی و سی دی تایبەت بە ٢٢ی پووشۆەڕیان بڵاو کردووەتەوە.

مەهاباد: لەشاری مەهابادیش ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری مەهاباد بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ جالاکیان بەڕیوە بردووە، هەروەهالە گوندی قزڵ‌قۆپی و ناوچەی شاروێرانی سەر بەو شارەش تراکت و پۆستیڕی ٢٢ی پووشپەڕ بڵاو کراوەتەوە و لەسەر دیوارەکان دروشم نووسراوە.

سەقز: بە بۆنەی ٢٢ ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دكتور قاسملوو چالاکی بەربڵاوی تەبلیغی ئەنجام دراوە.

لەچەندین شوێنی شاری سەقز وێنەی شەهید دكتور قاسملوو و تراكتی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ بڵاو کراوەتەوە و لەسەر دیوارەکانیش دروشمی قاسملوو لە رێبازدا زیندووە، تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامی مەحكووم دەكەین، تیرۆری رێبەرانمان نامانترسێنێت نووسراوە.

گەڕەكەكانی شاناز-٣٢ میتری – شافعی – دەورووبەری ترمیناڵی بۆكان – بەردبران – تەئمینی ئیجتماعی و قەوخ لەو شوێنانەن کە چالاکیی تێدا ئەنجام دراوە.

هەروەها لە شارۆچكەی ساحیبیش شەوی ٢٠ی پووشپەڕ كاری تەبلیغی كراوە.

ئورمیە: رێبورانی رێگەی دکتور قاسملوو لەچەندین شوێن و ئاواییەکانی سەر بەو شارەش یاد و ناوی دکتور قاسملوویان بەرز نەخاندووە.

نیروگای بەرق، دەورووبەری پۆلیسی هاتوچۆ، شارەکی نەسر و زانکۆی نازلوو لەو شوێنانەن کە کاری تەبلیغی لێ ئەنجام دراوە.

هەروەها لەئاواییەکانی براسبی، سوسناباد، نوو، ژرژە، ئالیە، لرزنە، دیزەج، زیوە، هاشم ئاوا، گاڕانە، سێ گڕکان، رەزگە، راژان، جورنە لە ناوچەی مڕگەوەڕ کاری تەبلیغی لێ کراوە.

هەروها لەو گوندانەش پولادیان، گزگن، حەسارکەندی، زورگاوا، دولمە لە ناوچەی براندۆزیش چالاکی کراوە و لە دیزەج و دۆڵی خرابە سنجی، پوست، نازلوو و حەساریش تراکت و پوستێری حیزبی بڵاو کراوەتەوە.