کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٦ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو لە چەندین شاری کوردستان وێنە و تراکت و پوستێری دوکتور قاسملوویان بڵاو کردووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو چالاکییانە لەگەڕەک و شوێنە قەرەباڵغەکانی بۆکان، سەقز و کامیاران ئەنجام دراوە رێبوارانی رێگەی د. قاسملوو ناو و یادی ئەو رێبەرەیان بەرز راگرتووە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵی نوێ کردووەتەوە.
ئەو شارانەی کە چالاکیی تێیدا بەڕێوە چووە:
بۆکان: لەرۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوشار و لە شەقامی پەرەستار ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە و دروشمیان لەسەر دیوارەکان نووسیوە.
سەقز: لەشاری سەقزەوە راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دووکاندارەکانی دەوری هەڵۆ کاتژمێر ١٠ی شەو بۆ ماوەی ١٠ خولەک بە نیشانەی ناڕەزایەتی و مەحکووم کردنی تیرۆری د. قاسملوو و هاوڕێیانی رووناکی دووکانەکانیان کووژاندووەتەوە.
باس لەوەش کراوە کە ژمارەیەکی بەرچاو لاو بە جلوبەرگی کوردی و رەشەوە لە مەیدانی هەڵۆ کۆببوونەوە.
لەوشوێنانەش چالاکی بەڕێوە چووە:
حاجی ئاوا، دەوروەبەری بلواری کوردستان، کۆڵانەکانی خوارمزگەوتی حەزرەتی عومه ر، شاناز، کۆڵانەکانی شه قامی موعەلیم، و دەورووبەری فه له کەی شاناز.
کامیاران: ئەو شوێنانەی چالاکی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:
قوتابخانەی دواناوەندی راه دوور و راە دانش، قوتابخانەی دواناوەندی موعەلیم، قوتابخانەی دواناوەندی رازی، دواناوەندی کچانەی فاتمە بنت الزهرا، هەروەها لە ناو شارە دێی تەروەرێزیش و دەورووبەریی و کووچە وکۆڵانەکانی ئەو شارەدێیە.
لەکۆڵانەکانی دەورووبەری سەبت ئەحواڵ، کۆڵانەکانی کامیارانی کۆن، شارەکی بێعسەت فازی١ و٢ ، کۆڵانەکانی جادەی سنه، کۆڵانەکانی بان تەپەش چالاکی ئەنجام دراوە و تراکت تێیاندا بڵاو کراوەتەوە.