" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٣ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی ٨ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زایینی: ٢١-٠٧-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٤/٣٠ - ١٢:٣٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی ٨ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کوردستان میدیا: رێوڕەسمی کردنەوەی ٨مین کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەژێر ناوی " کۆنگرەی ٧٠ ساڵەی یەکیەتی لاوان" بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی ٨ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداریی بەڕێز "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتی بەڕێوەچوو.

هەروەها لەکردنەوەی کۆنگرەکەدا ژمارەیەک لەئەندامانی رێبەریی حیزبی دێموکرات، نوێنەرانی رێکخراوەکانی لاوانی هەرچوار پارچەی کوردستان، ئەندامانی هەڵبژێردراو بۆ کۆنگرە و ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتیش بەشدار بوون.

رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کردنەوەی کۆنگرە لەلایەن "ئەمین کەریمی" ئەندامی لاوان و کوڕی شەهید قادر کەریمی خوێندرایەوە و دوابەدوای ئەوەش پەیامی کۆمیتەی گشتیی بەڕێوەبەری و دەستەی ئامادەکاریی کۆنگرەی ٨ی یەکیەتیی لاوان ، لەلایەن "ئەژین شێخی " ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەو یەکیەتییەوە خوێندرایەوە.

دواتر پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کەریم پەرویزی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبەوە پێشکەش کرا.

لەناوئاخنی رێوڕەسمەکەدا چەندین سروود و گۆرانی لەلایەن کۆڕی مووزیکی حیزبی دێمۆکراتەوە خوێندراونەتەوە، هەروەها خاتوو ناهید حوسینی شاعیری کورد، شێعرێکی پێشکەش کردووە.

کۆنگرەی ٨ی یەکیەتی لاوان لەژێر دروشمی" ئەمڕۆ خەبات دەکەین بۆ ئەوەی سبەی بەئازاد بژین" بەڕێوە دەچێت.

کۆمەڵێک پەیامی پیرۆزبایی بە دەستەی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی ٨ی لاوان گەیشتبوون کە ناوەکانیان بەم چەشنەیە: 

ـــ دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ــ سکرتێری یەکیەتی نێونەتەوەیی لاوانی سۆسیال دێموکرات
_ لاوانی حیزبی دێموکراتی ئیتالیا
_ یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
_ یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستان
_ رێکخراوی ئازادی لاوان
_ یەکیەتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
_ یەکیەتی لاوانی دێموکرات لەکوردستانی عێراق
_ فیدراسیۆنی رێکخراوە مەدەنییەکانی کۆیە
_ سەنتەری گەشە پێدانی چالاکی لاوان
_ فیدراسیۆنی کۆمەڵە و رێکخراوەکانی جیهان، عێراق و سلێمانی
_ سەنتەری تواناکانی لاوان
ــ گرووپی کاری قوتابیان و لاوان پارتی ئازادی
ــ ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
ــ ناوەندی لاوانی پێشڕەو
ــ ناوەندی رێکخراوە دێموکراتیەکانی یەکیەتیی نیشتمان
ــ کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات
ــ کۆمیتەی لاوانی هاکپارـ باکووری کوردستان
ــ کۆمەڵەی جوان ـ ئورووپا
ــ کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵەی کلتوری کوردی لەنوروێژ
ــ لاوانی بزووتنەوەی گۆڕان
ــ لاوانی یەکیەتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
ــ لاوان و قوتابیانی پارتی دێموکراتی کورد لەسوریە
ــ رێکخراوی رێنوێنی لاوانی کوردستان
ــ رێکخراوی گەشەی لاوانی کوردستان
ــ سەنتەری گەنجانی کۆیە
ــ رێکخروای ژینگەیەکی تەندروست و سەوز لە کوردستان
ــ تۆڕی چەتری رێکخراوەکان لە کۆیە
ــ ماڵپەڕی پێشمەرگەکان
ــ رەزا فەیزی
ــ شاهۆ ئیبراهیمی
ــ تەشکیلاتی نهێنی لاوانی بۆکان
ــ تەشکیلاتی نهێنی لاوانی رەبەت

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: