کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە شارەکانی کوردستان

17:47 - 31 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٠ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی چالاکیی تەبلیغییان لە شاری سەقز و رەبەت بەڕێوە بردووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا،رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ، ئەندامان، لایەنگران و تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقز و رەبەت، بە بۆنەی ٧٠ ساڵەی تەمەنی پڕ شکۆی حیزبی دێموکراتی کوردستان تراکت و پوستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردووەتەوە.

سەقز
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:
قەوخ، ساحێب، گوڕی جوولەکان، شیوی جووتیاران، سێ‌رێیانی بەردبڕان، بەشێک لە چەمی وەلی خان.

رەبەت
تێکۆشەرانی دێموکرات و رێبوارانی رێبازی پێشەوا قازی محەممەد بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە رەبەت چالاکی تەبلیغییان بەرێوە بردووە.

لە دەورووبەری پۆمپی بەنزین، مزگەوتی سەرچاوێ، شەقامی لیلانێ و دەورووبەری جەنگەڵبانی، چالاکیی تەبلیغیی ئەنجام دراوە.