کوردستان میدیا: عەزیمە یووسفپوور دایکی شەهید عەزیز یووسفپوور بە هۆی بە ساڵاچوویی لە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ١٣٩٤، عەزیمە یووسفپوور دایکی عەزیز یووسفپوور شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بە هۆی پیری و پەکەوتەیی کۆچی دوایی کرد.
شەهید عەزیز یووسفپوور ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی، لە شاری سەقز لە دایک بووە، ناوبرا پێشمەرگەیەکی ئازا و کادرێکی لێوەشاوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لەرێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٦٤، لە دەرەویانی شێخ، شەهید بوو و تەرمەکەی هەر لەوێ ئەسپەردەی خاک کراوە.
تەرمی دایە عەزیمە یووسفپوور لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی شاری سەقز و دۆستان و ئاشنایانی، بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی لەبنەماڵەی دایە عەزیمە و کەس و کاری دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.