کوردستان میدیا: دوو زیندانی سیاسیی کورد کەماوەی چەندین سالە لە بەندیخانەدا دان، بۆ زیندانەکانی سنە و ئێوین راگوێزران.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، عەدنان حەسەنپوور رۆژنامەنووسی زیندانی کراوی کورد لەزیندانی مەریوانەوە بە هۆکارێکی ناڕوون بۆ زیندانی سنە راگوێزرا.
لەو بارەوە کەمپەینی بەرگری لەزیندانیانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەگەری ئەوە هەیە هۆکاری گواستنەوەی ئەو زیندانییانە بەمەبەستی جێبەجێ کردنی مادەی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی بێت.
عەدنان حەسەنپوور، پێشتریش لە مانگی رێبەندانی ١٣٩٢، لە زیندانی ناوەندی سنە بۆ زیندانی مەریوان گواسترابوویەوە و پاش ماوەیەک بۆ زیندانی زابول دوور خرابوویەوە.
حەسەنپوور، ساڵی رابردوو پاش ٨ ساڵ دەستبەسەری توانی لەمافی مەرەخسی کەڵک وەربگرێت.
ئەم رۆژنامەنووسە کوردە، لەدادگای ئینقلابی سنە لە رێکەوتی ١٦ی خەرمانان و ١١ی رێبەندانی ساڵی ١٣٨٧، بە شێوەی داخراو دادگایی کرا و بە ٣١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ١٦ ساڵ زیندانی کەم کرایەوە.
ئەفشین سوهرابزادە زیندانییەکی دیکەی سیاسیی کورد کە لە زیندانی مینابی سەر بە پارێزگای هورموزگاندا راگیرابوو بۆ زیندانی ئێوین گوازراوەتەوە.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە ماوەیەک لەمەوبەر داوای لەدەزگای قەزایی رێژیم کردبوو کە بۆ زیندانێکی دیکە بگوازرێتەوە.
ئەفشین سوهرابزادە تەمەن ٢٤ ساڵ بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵە و خوێنڕێژی، تەندروستی جێگیر نیە.
ئەو زیندانییە تەمەن ٢٤ساڵەیە لە کاتی دەستبەسەریدا بە هۆی ئەشکەنجەی زۆر لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم، سەر و چای شکابوو.
ئەفشین خەڵکی کرماشانە و رێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٣٨٩، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە شاری کامیاران دەستبەسەر و لەلایەن لقی دووی دادگای شاری سنە، بە تۆمەتی موحاربە و ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژی رێژیمی ئێران بە ٢٥ ساڵ زیندانی و دوور خستنەوە بۆ زیندانی میناب مەحکووم کرا.