کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لەکۆڕی پرسە و ماتەمینی \"فەرەیدوون جوانڕۆیی\"دا کرد

16:44 - 4 خەرمانان 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان لەکۆڕی پرسە و سەرەخۆشی کۆچکردوو فەرەیدوون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکرتی کوردستان لەشاری هەولێردا کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی پێکهاتوو لەئەندامانی رێبەریی و ژمارەیەک کادری حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسی سەرەخۆشی خۆیان لەمەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکرات و بنەماڵەی فەریدوون جوانڕۆیی کرد.

ئەو بەشداریی کردنە لەو کۆڕە ماتەمینییەدا رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣ی خەرمانان ١٣٩٤ ئەنجام دراوە و تێیدا شاندی حیزب هاوخەمی خۆیان لەگەڵ کەس و کار و هەڤاڵانی ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسییەی پارتی دێموکراتی کوردستان دەربڕیوە.

هەر بەو بۆنەیەوە شاندەکە پەیامی هاوخەمی حیزبی دێموکراتیان بە مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان گەیاندووە.

رێکەوتی ٣ی خەرمانانیش دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە پارتی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری فەرەیدوون جوانڕۆیی کردبوو.