• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران

زایینی: ٠٧-٠٩-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٦/١٦ - ١٢:٤٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران
کوردستان میدیا: هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران، چالاکێکی مەدەنی‌ــ فەرهەنگیی کوردیان لەشاری ئورمیە دەستبەسەر و بۆشوێنێکی نادیار راگواستووە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لەشاری ئورمیە بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک رژاونەتە ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد عەلیزادە"و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی شاری شنۆ بووە کە ماوەی پێنج ساڵە لەئورمیە نیشتەجێیە و سەرقاڵی کاری هونەری و فەرهەنگی بووە.

عەلیزادە پێشتریش لەساڵی ١٣٩٢دا بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندا بە دژنی نیزام" لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لەشاری ئورمیە دەستبەسەر و ماوەی حەوتوویەک لەئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە راگیرابوو.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا