• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دەستبەسەر کرانی دەیان چالاکی عەرەب لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە عەرەبستانی ئێران

زایینی: ٢٤-١٠-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٨/٠٢ - ١٦:٣٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دەستبەسەر کرانی دەیان چالاکی عەرەب لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی  ڕێژیم لە عەرەبستانی ئێران
کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە شارەکانی ئەهواز و شووش زیاتر لە ٤٠ چالاکی عەرەبیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهواز دەڵێن: " لەماوەی ڕۆژانی موحەڕڕەم‏دا، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە دوو شاری شووش و ئەهواز، زیاتر لە ٤٠ کەس لە چالاکانی عەرەبی ئەهوازیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

بە وتەی چالاکانی مافی مرۆڤی عەرەبی ئەهواز، موحسین کەعبی تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی عەلی و خەڵکی شاری شووش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست‏دا نیە. هەروەها لەگەڵ موحسین کەعبی چەندین هاووڵاتی دیکەی عەرەب لەو شارە دەستبەسەر کراون کە شوناسیان نادیارە.

لە ڕاپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهوازدا هاتووە کە لە ناوچەی شاوور هەڵکەوتوو لە سەر ڕێگای ئەهواز بۆ شووش، چەندین عەرەبی سوونە مەزهەب بەهۆی چالاکیی ئاینییەوە دەستبەسەر کراون کە لەنێو ئەو دەستبەسەرکراوانەدا، عەبدوڵلا کەعبی کوڕی عەباس و براکەی بەناوی حەسەن کەعبی و هەروەها ئەحمەدی کەعبی کوڕی باسێت، دەبیندرێت.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ؛ لە ناوچەی شوعەیبییە هەڵکەوتوو لەسەر ڕێگای ئەهواز بۆ شووشتەر، فارێس کەعبی کوڕی جاسم و تەمەن ٢٣ ساڵ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراوە. شیاوی وتنە کە هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی‏دا لەپێش چاوی بنەماڵەکەی دەستیان کردووە بە لێدانی فارێس و بێ‏ڕێزییان پێ‏کردووە.


هەروەها، ڕۆژی پێنج‌شەممە ٣٠ی ڕەزبەر، لە ناوچەی مەلاشیەی نزیک ئەهواز، عەلی عەیاشی (تەمیمی) تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی ساڵح، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە تاریق ئەلحەیایی یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگی و خوێندکاریی ڕشتەی مێژووی زانکۆی شووشتەر کە خەڵکی ئەلحایی (قلعە شهر) لە باکووری ئەهواز بووە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراوە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەتییەکان و هێزە لیباس شەخسییەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەی " کوت النواصر" و چەندین چالاکی سوونە مەزهەبیان دەستبەسەر کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، خەیروڵلا مەنسووری تەمەن ٢٥ ساڵ و موحسین سیڵاوی تەمەن ٢٤ ساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەهوازەوە دەستبەسەر کراون. ئەو دوو چالاکە عەرەبە، خەڵکی "کوی ملاشیە" ی دەوروبەری شاری ئەهواز بوون.

چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهواز ڕایانگەیاندووە کە " ئەو ڕەشبگیریانە شەوانە و خۆسەرانە و بەبێ خستنەڕووی حوکمی قەزایی بووە و بەرپرسە ئەمنیەتیی و قەزاییەکان هیچ زانیارییەک بە نیسبەت هۆی دەستبەسەر کران و چارەنووسی ئەو گیراوانەوە نادەنە بنەماڵەکانیان.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٧ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ ڕاسان و گۆڕان
ــ ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسەدا
ــ ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.
  • ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟ ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟
    ئەرکەواز لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتەوە پاڵی داوەتە داوێنی (پشتکێو)ەوە و لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتیشەوە دەبەسترێتەوە بە شاخی (بیورەواز) و لە باشوووری ڕۆژئاواشەوە پاڵی داوەتە شاخی (کەڵەک) کە بەرجەوەندی شار چەشنی دۆڵێکی بەرینی سەرسەوز بە بەرزی و نەوییەوە دەردەکەون و بینا و گەڕەک و کۆڵانەکانی لە نێوان دیمەنی سەرسەوز و داوێنی کێو و کەنار جۆگە و ئەو چەند کێوەدا بە جوانییەکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەون.
  • سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟ سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟
    هیچ گیانلەبەرێک نییە کە بتوانێت بێبەش و دوورخراوە لە "پەروەردە و ڕاهێنان" بژیت و پێویستی بەو مەسەلەیە نەبێت، تەنانەت ئەگەر گیانلەبەرێک بە تەنیا لە هەر شوێنێک بژیت، بە تەنیا خۆی پەروەردە دەکات و "چۆنیەتی" ڕێڕەوی ژیانی خۆی دیاری دەکات بۆ ئەوەیکە بتوانێت لە بەردەم ئاستەنگ، کێشە و گرفتەکانی ژیاندا سەرکەوێ و ئەمنییەتی هەمەلایەنەی ژیانی دابین بکات.
  • ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا
    ڕاسان لە واتای وشەییدا بە مانای هەڕەشە بۆ لێدان و هەستانەوە و ڕاسبوونەوە بەرامبەر بە هێرشبەرێک بۆ تۆقاندن و دابەزاندنی ورەی دێت.
  • \ "ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی"
    ئەگەر تەنیا ئەو دوو ڕستەیەی ئەو رۆژنامەیە و سیاسەتی گشتی بەڕێوەبەرانی رۆژنامەکە و بە روونی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی شۆڕشی سمکۆ سەیر بکەین و بیدەینە بەر سەرنج، بە روونی بۆمان دەردەکەوێت، کە خەڵکی کوردستان زۆر پێش ئەوەی ئەرتەشی سوور بۆ مەبەستی بەرگریکردن لە ئەگەری هێرشی ئاڵمان لە خاکی ئێرانەوە، رووبکاتە ئێران خۆی وەک نەتەوەیەک داناوە و باوەڕی بە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەی هەبووە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    به‌ دوای رووخانی كۆماری كوردستان و له‌ سێداره‌درانی پێشه‌وا قازی مه‌حه‌ممه‌د له ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی‌(٣٠ی مارسی ١٩٤٧) خه‌باتی حیزبی دێموكرات كه‌وته‌ قۆناغێكی ئه‌سته‌مه‌وه‌، به‌ڵام حیزبی دێموكرات وه‌ك حیزبێكی ڕێنوێن، درێژه‌پێده‌ر و وه‌دیهێنه‌ره‌وه‌ی ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی كۆماری كوردستان، ئه‌ركی رێكخستنی بزاڤی میللی- دێموكراتیكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی درێژه‌ پێدا.
  • ڕاسان و گۆڕان ڕاسان و گۆڕان
    حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش وەک هەر حیزبێکی دیکە، لە قۆناخی نوێدا پێویستی بە هزری نوێ و هێزی نوێ و رۆئیای دووبارە پێناسەکراو و سیستمی کاری نوێ هەیە.
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".