• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزب بە بۆنەی ئازادکرانی شنگالەوە

زایینی: ١٤-١١-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٨/٢٣ - ١٧:٣٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزب بە بۆنەی ئازادکرانی شنگالەوە
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ئازادکرانی شنگالەوە پیرۆزبایی لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان


هەواڵی ڕزگارکردنی شنگال لە دەستی تیرۆریستەکانی داعش بوو بە هۆی دڵخۆشی هەموو ئازادیخوازێک بەتایبەت نەتەوەی کورد. ئێمەش بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی هێزی پێشمەرگە بە فەرماندەیی بەڕێزتان، پیرۆزبایی لە ئێوە، خوشک و برا کوردە ئیزەدییەکان، گەلی کورد، هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەموو ئەو هێز و لایەنانە دەکەین کە لەو سەرکەوتنە مەزنەدا بەشدار بوون.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی شنگال دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداربووانی ئەو شەڕە دەخوازین.

ڕزگارکردنی شنگال زەربەیەکی قورس بوو لە پەیکەری داعش و بێگومان شوێندانەریی زۆر دادەنێ لەسەر دابەزینی ورەی ئەو تیرۆریستانە، بۆیە چاوەڕوان دەکەین زۆری پێ‏نەچێ کە هەموو لایەک لە جێژنی سەرکەوتنی کۆتایی شەڕی هێزی پێشمەرگە بەسەر داعشدا و ڕزگارکردنی هەموو خاکی کوردستان لە دەستی تیرۆریستان بەشدار بین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی

مستەفا هیجری

٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی
١٤ی نۆڤامبری ٢٠١٥ی زایینی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک