کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمینارێک بۆ کوردانی دانیشتووی سوید بەڕێوە چوو

14:08 - 4 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: سمینارێک بۆ کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوید لە لایەن موستەفا ئۆزچەلیک بەڕێوە چووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی،سمینارێک بۆ کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوید بەڕێوەچوو لە لایەن پارتی ئازادی کوردستانی تورکیە بۆ سەرۆکی ئەو پارتە مستەفا ئۆزچەلیک بەڕێوە چوو.

لە سمینارەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانییانی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵم بەشداربوون و لە نێوانیشیاندا تەیموور مورادی وەک نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری سمینارەکە بوو.

ئۆزچەلیک بەگشتی لەسەر ڕەوشی کوردەکان و کوردستان لە تورکیادا قسەی کرد. ناوبراو بەتایبەتی لەسەر سیاسەت و بەرنامەی حیزبەکەیان وەک پارتێکی تازە دروستبووی یاساییی لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی وڵاتی تورکیادا، زانیاریی زیاتری خستە ڕوو.