کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمیناریک بۆ فرێدریک ماڵم پارلەمانتاری سویدی لەو وڵاتەوە بەڕێوە چوو.

15:52 - 7 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: لەو سمینارەدا فرێدریک ماڵم باسی لە کۆماری کوردستان و رۆڵی نەمر پێشەوا قازی محەممەد و مەلا مستەفا بەرزانی وەک شۆڕشێکی نوێ و سەرکردەیەکی دیاری گەلی کورد لە مێژوودا، وەسف کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی٥ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، سمینارێک یەکێتییەکانی کوردان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئێسکیلستونا، بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ئەو شارە و دەورووبەری، سمینارێکیان بۆ فرێدریک ماڵم پارلمانتاری سویدی لە حیزبی لێبرال و دۆستی نزیکی کورد پێک هێنا.

سەرەتا فرێدریک باسێکی تێروتەسەلی لە سەر پرسی کورد بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەتی کرد و لەنێوان باسەکەیدا ئاماژەی بەپێوەندی خۆیی و ئاشنابوونی بە گەلی کورد و کێشەکانی کورد گەڕاندەوە بۆ سەرەتاکانی ساڵی١٩٩٠ی زایینی وگوتی هەر لەو کاتانەوە کەوتومەتە باس و خواس کردن لەگەڵ کوردان و دوای ڕووخانی ڕێژیمی سەدام زیاتر تیکەڵاوی کورد و بەتایبەت ڕێکخراو و حیزبە کوردییەکان لە سوید بووم.

ماڵم لە بەشێکی دیکەی باسەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی دوور و درێژی کورد کرد و گوتی، لە پاش شەڕی یەکەمی جیهانییەوە ناسیوناڵی کورد پەیدا دەبێ و کورد زیاتر بەداوای مافی خویدا دەگەڕێ و هەوڵی بەدەست هێنانی مافی چارەنووس دەدات، هەر بۆیە بەردەوام لەلایەن وڵاتانی باڵا دەستی کوردستان و داگیرکەرانەوە زیاتر و دڕاندانەتر قەتڵ‌عام دەکرێن و هەوڵی لەناوبردنی شۆڕشەکانیان دەدرێت.

لە بڕگەیەکی دیکەی باسەکەیدا فرێدریک ماڵمتیشکیخستە سەر کۆماری کوردستان و ڕۆڵی نەمرپێشەوا قازی محەممەد و مەلا مستەفا بارزانی وەک شۆڕشێکی نوێ وسەرکردەیەکی دیاری گەلی کورد لە مێژوودا.
ناوبراو هەر لەدرێژەی باسەکەدا ئاماژە بە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشەهیدکران و تیرۆری ڕێبەرانی حیزبی دێموکرات، دکتور قاسملوو دکتور شەرفکەندیکرد.

ماڵم لە بڕگەیەکیتری باسەکەیدا باسی لە کوردستانی باشوور کرد و دەڵێگوتی بە خۆشییەوە سەرەڕای هەموو کەم و کۆڕییەکان، لە ئێستادا کوردستانی باشوور ڕزگار کراوە و زۆر نزیکیشە لە سەربەخۆیی، ئەگەر بێتوو یەگگرتووبن، لە ئیستاوە دەتوانن سەربەخویی رابەگەیەنن.

ئەو پارلەمانتاری سوید باسی کوردستانی باکووریش کرد و گوتی لەو بەشەی کوردستانیشدا کورد بێ زیان نەبووە، نەک هەر تێکۆشان و حیزبی کوردی، بگرە زمانی کوردیش لە لایەن تورکیەوەقەدەغە بووە.

ناوبرا بە وردی ئاماژەی بە شەری داعش و ولاتە زلهێزەکان کرد و لەو پێوەندییەشدا قارەمانێیەتی و خۆڕاگری پێشمەرگەی بەرز نرخاند.

ئەو پارلەمانتارە سویدییە لە پێوەندی لەگەل ڕێژیمی ئێران و ئاخوندە کۆنەپەرستەکانی ئەو وڵاتە و قاتڵانی د. قاسملوو و شەرەفکەندیدا بێ دەنگ نەبوو و ئاماژەی بە گرتن و ئەشکەنجەدانی خەڵکی بێ تاوانی ئێران و بەتایبەت خەڵکی کورد و ئیعدام کردنی لاوان و زیندانییانی سیاسی بە شێوەیەکی نامەشروعانە کرد.

بەشی کۆتایی سیمینارەکە بە پرسیار و تێبینی بەشداربووان و وڵام دانەوەی فرێدریک ماڵمتەرخان کرابوو.