• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئازار و ئەزیەتی خەڵکی سەقز لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە

زایینی: ٠٣-١٢-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٩/١٢ - ١٢:٠٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئازار و ئەزیەتی خەڵکی سەقز لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە
کوردستان میدیا: سێ کەسی نەناسراو بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئازار و ئەزیەتی هاووڵاتییانی شاری سەقز دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سێ کەسی چەکدار لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگیی شاری سەقز، بە ناوی کەسانی سەر بە حیزبی دێموکرات ئازار و ئەزیەتی هاووڵاتییان دەدەن و ئەوەش ترس و دڵەڕواکێی خستووەتە ناو خەڵکەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو سێ چەکدارە نەناسراوە لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگیی شاری سەقز بەتایبەت جادەی نێوان گوندی "چاخلوو و یاپشخان" بە ڕۆژ و بەبێ هیچ ترسیك دەستیان داوەتە ئازار و ئەزیەتی خەڵک و خۆیان بە ئەندامانی سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناساندووە".

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا گوتی؛ ئەو کەسانە بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە داوای یارمەتی لە خەڵک دەکەن و ئەوەی هاوکارییان نەکات، بە زۆری چەک ئازار و ئەزیەتی دەدەن و یارمەتی لێ‏دەستێنن.

خەڵکی ناوچەکە لەهەمبەر ئەو ڕووداوە نیگەرانن و گوتوویانە کە ئەو کەسانە هیچ پێوەندییەکیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە نییە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک