کوردستان میدیا: دارستانی ژماره‌یه‌ک له گونده‌کانی مه‌ریوان له نیو ئاگردا سووتان و خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌یان داوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٩ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، دارستانی گونده‌کانی به‌رقروو، باشماخ، ره‌شه دێ، ترخان ئاوا و ئه‌حمه‌د ئاوا له نێو ئاگردا سووتان.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی سه‌ربه رێژیمی ئێران، له‌مه‌ڕ کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره هیچ کرده‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام نه‌داوه و خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، له‌مه‌ڕ پێش‌گرتن له ته‌فروتوونا بوونی لێڕه‌وار و دارستانه‌کان و پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان، هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌یان داوه.
هه‌رچه‌نده پاراستن و پێڕاگه‌یشتن به لێڕه‌وار و دارستانه‌کان له ئه‌ستۆی ناوه‌نده حکوومه‌تییه‌کانی وه‌کوو ژینگه پارێزی، جه‌نگه‌ڵبانی، و ئیداره‌ی ئاگرکوژێنه‌وه‌یه، به‌ڵام چالاکانی ژینگه‌پارێزی و خه‌ڵکی ناوچه به شێوه‌یه‌کی خۆڕسک، هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرانه‌یان داوه.
له ساڵی رابردوودا ده‌یان هێکتار له لێڕه‌وار و دارستانه‌کانی مه‌ریوان له وه‌رزی گه‌رمادا سووتاون.
به ده‌سپێکی وه‌رزی گه‌رما و وشک بوونی لێڕه‌واره‌کان، ئاگرکه‌وتنه‌وه هه‌ڕه‌شه له لێڕه‌وار و دارستانه‌کانی کوردستانی ئێران ده‌کات، که‌له یه‌ک ساڵدا سه‌دان هێکتار له دارستانه‌کان ده‌سووتێن و کاریگه‌ریی نه‌رینیی ژینگه‌یی له‌سه‌ر ناوچه‌که داناوه.