• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكرات كۆچی دوایی كرد

زایینی: ١١-٠١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٤/١٠/٢١ - ١١:٠٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكرات كۆچی دوایی كرد
كوردستان میدیا: "محەممەدعەلی کەمانگەر" باوكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران، خەڵکی گوندی "تفێن" لە ناوچەی "کامیاران، بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، "محەممەدعەلی کەمانگەر" باوكی "جەماڵ کەمانگەر" پێشمەرگەی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران، خەڵكی گوندی "تفێن" لە ناوچەی کامیاران، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

ناوبراو دوای ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەل نەخۆشینی شێرپەنجە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەدعەلی کەمانگەر کوڕی "محەممەدشەریف کەمانگەر"، کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشناوی ناوچەی "بێڵەوەری" کامیاران و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.

تەرمی كاک محەممەدعەلی لە نێو ئاپۆرای خزم و كەس‌وكار و دۆستانی لە ناوچەی بێڵەواری کامیارن بە خاك سپێردرا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس‌وكاری "محەممەدعەلی کەمانگەر" دەكات و خۆی بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک