کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز و بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

14:33 - 12 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٧٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز بە بۆنەی ٧٠هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەوشوێنانەی کە چالاکیی تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە: گەڕەکەکانی شەهرەکی ١١ی گوڵان، شەهرەکی نیروی ئینتزامی، کەریم ئاوا و ساڵح ئاوا.

هەروەها ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، پۆلێک لە لاوانی شۆڕشگێڕی لایەنگری حیزبی دێموکرات، بۆ یادکردنەوەی ٢ی ڕێبەندان بە سەر شاخی تەرەغەی بۆکاندا سەرکەوتن و لەسەر لووتکەی ئەو کێوە، ئاڵایەکی کوردستانیان هەڵکرد.

13562.jpg

13564.jpg