کوردستان میدیا: یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لایەن کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک، بە بەشداریی نوێنەرانی چەندین حیزبی کوردستانی و سەدان کوردی نیشتەجێی ئەم وڵاتە و بەتایبەت ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێـموکرات، لە بلژیک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی١٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لایەن کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک بەڕێوە چوو.
سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب لە لایەن گرووپی سروودی کومیتەی حیزبی دێموکراتەوە و خولەکێک بێدهنگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شههیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان، دهستی پێکرد.
دواتر پەیامی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن عەلی ئەشرەف مورادی، ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندیی حیزب پێشکەش کرا.
مورادی لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر چەندین لایەنی نەتەوەیی و دێموکراتیکی کۆماری کوردستان و گووتی: گرینگترین شانازیی کۆماری کوردستان بۆ حیزبە دامەزرێنەرەکەی و سەرۆکەکەی ئەوەیە کە سیستمێکی حکوومەتیی کۆماری بە هەموو پێوانە دێموکراتیکەکان هەڵبژێردرا بە ناوی کۆماری کوردستان، ئەویش ٧٠ ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتێکی دواکەوتوو و ناوچەیەکی پڕ لە کێشە و زوڵم و ستەمکاری بە دژی گەلان. ئەوکات لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کەمتر گەل و وڵاتێک هەبوو کە بتوانێت سیستمی کۆماری بۆ خۆی هەڵبژێرێت و بە کردەوەش هەموو پێوانەکانی دێموکراتیک بەڕێوە ببات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، عەلی ئەشرەف مورادی، تیشکی خستە سەر میراتە نەتەوەییەکانی کۆماری کوردستان وەکوو پێشمەرگە، ئاڵای کوردستان و سروودی ئەی رەقیب کە ئێستاش لە لایەن زۆربەی کورد و کوردستانیانەوە وەکوو سێ هێمای نەتەوەیی قبووڵ دەکرێن. لە کۆتاییدا، عەلی ئەشرەف مورادی ئاوڕی لە ئاڵوگۆرەکانی ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دایەوە و وەکوو دەرفەتێکی زێڕین و مێژوویی پێناسەی کرد بۆ نەتەوەی کورد و یەکڕیزیی و هاوئاهەنگیی هێزە کوردستانییەکانی بە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵا نەتەوەییەکان، وەکوو زامنی سەرکەوتنی کورد زانی لەم قۆناغەدا.
پاشان سروودی ڕێبەندان لە لایەن هونەرمەند فارووق سوڵتانییەوە پێشکەش کرا.
دواتر پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە بلژیک لە لایەن باهیر گلی بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان پێشکەش کرا.
ئەم ڕێکخراوە بۆ بەڕێوەبردنی بۆنە و چالاکییە نەتەوەییەکان لە بلژیک پێکهاتووە و ئەندامانی بریتین لە: پارتی دێموکراتی کوردستان، کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک، پارتیا یەکیەتیا دێموکراتی کورد لە سووریە، پارتیا یەکیەتیا کورد لە سووریە، حیزبی دێموکراتی کوردستان- سووریە، پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.