کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد

15:30 - 18 رێبەندان 2715

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە هەوڵێر، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامییان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی محەممەد ساڵح قادری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە هەوڵێر، بە بۆنەی ٢٢هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەردانی ئەو حیزبەیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن محەممەد فەرەج، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی و سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیەوە، پێشوازییان لێ‏کرا.

لەو دیدارەدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتیان بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیاند و هیوایان خواست یەکگرتووی ئیسلامی لە پێناو برەودان بە ڕوحی تەبایی و ڕاگرتنی هاوسەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان، تەعبیر لە هەڵوێستە نەتەوەییەکانی بکات .