کوردستان میدیا: خاڵە تۆفیق ساڵحی باوکی شەهید عه بدۆڵا ساڵحی لە گوندی خۆڕیاوای شاری بانە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، خاڵە تۆفیق ساڵحی ناسراو به تۆفیقی پوور سهلمێ باوکی شەهید عه بدۆڵا ساڵحی لە گوندی خۆڕیاوای شاری بانە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
خاڵە تۆفیق کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەکه بوو و تەرمی ناوبراو له نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە و خزم وکەسوکاری له شاری بانه به خاک سپێردرا.
خوالێخۆشبوو خاڵه تۆفیق ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی،پەیوەست بە ڕیزهکانی حیزبی دێموکڕات بوو و بۆ ماوهی ١١ ساڵ پێشمهرگایهتی کرد.
خاڵه تۆفیق ئهگهرچی بههۆی ههندێک کێشهوگرفتی بنهماڵهیی و له سهر ئیزنی حیزبی دێموکرات وازی له پێشمهرگایهتی هێنا، بهڵام تا دوایین ساتهكانی ژیانی به ڕێبازی حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئيران وفادار مایهوه.
شه هید عه بدۆڵا ساڵحی ساڵی١٣٤٤ی هەتاوی، له گوندی خوڕیاوای بانه لەدایک بوو، ناو براو پێشمەرگەی حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئيران بوو که به هۆی نەخۆشی له ڕێکه وتی ١٥ی ڕەزبەری ١٣٦٠ی هەتاوی، له شوێنیک به ناوی نەنۆڕ شه هید بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه و خزم وکەسوکاری خاڵە تۆفیق دەکات و خۆی به شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.