• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٣ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

خاڵی لاوازی رژیم

زایینی: ٢١-٠٤-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٢/٠٢ - ١٢:٤٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
خاڵی لاوازی رژیم
کەریم پەرویزی

لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی نیزامی و ئەمنیەتیی رژیم بڕیاریان دا کە خاڵە سنووریەکانی کوردستان بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە رێگای هاتوچۆی زیاتری بازار و کاسبیی تێدا هەبوو بگرن و بازارچە نیمچە فەرمیەکانی شارە سنووریەکانی کوردستان دابخەن.

دۆخی ئابووری و ژیانی رۆژانەی خەڵکی کوردستان بە کاسبی و بازاری سنووریەوە بەسراوەتەوە. هۆی ئەم بەسراوەبوونەش بۆ چەند شت دەگەڕێتەوە، لەوانە نەبوونی کارگا و کارخانەی گەورەی ئابووری و هەروەها گرینگی نەدانی حکوومەت بە بەشی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لە کوردستاندا و ئەمنیەتیکردن و گرنگی نەدان بە بەشی تووریستی و شوێنەوارە گەشتیاری و مێژوویەکانی کوردستان. ئەو پرۆژە گەورانەی وەکوو بەنداو و رێگا وبان، هەمووی لە ژێر کۆنترۆڵی سپای پاسداراندایە و هەروەها چەندین هۆکاری دیکە کە هەموویان دەستیان داوەتە دەست یەک و سیاسەتی گشتیی رژێمی ئیسلامیی ئێرانیان سەبارەت بە بواری ئابووری لە کوردستاندا لێ کەوتۆتە کە دەیانەوێ کوردستان لە دۆخی لاوازی ئابووری و داخراوی و لارەملیدا بهێڵنەوە تاکوو هەرکات پێویستیان بوو بە بەستنی شاڕێی بژێوی ژیانی خەڵکی کورد، لارەمل و ناچار بە قبووڵکردنی سیاسەتەکانی ریژیمیان بکەن.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا خەڵک رێگای کاسبیی سەرسنووریان دۆزیەوە و هەموو گرفتەکانی ئەو رێگایەیان قبووڵ کردبوو و تەنانەت تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم لە کاسبکارانیان تەحەمول دەکرد و بە کۆژرانی دەیان کۆڵبەر هەر درێژەیان بەو نان دەرهێنانە پڕ رەنج و ئازارە دەدا تاکوو ملکەچی ویستەکانی سپای پاسداران و رژیمی سەرەڕۆ نەبن.

لە لایەکی دیکەوە هێزە ئیتلاعاتی و پاسدارەکان، لە رێگەی دەسبەسەردا گرتن بە کاری بازرگانیی قاچاخی، داهاتی میلیاردیان لە گیرفان دەخست و هەم بەزۆری زۆرداری باجیان لەخەڵک وەردەگرت و هەم تەقەیان لێ دەکردن و دەیان کوشتن و هەم بەناوی ئەمنیەتی بوونی ناوچەکە بوودجەی وڵاتیشیان هەڵ دەلووشی و بەکورتی قازانجی هەمەلایەنەیان لێ دەکرد.

ئێستا و بەتایبەت لەم یەک ساڵی رابردوودا کە وەزعی سیاسی لە ناوچەکە گۆڕاوە و پارامێتری دیکە هاتۆتە کایەوە و بەتایبەت بزاوتی رزگاریخوازی لە کوردستانی خۆرهەڵات وەجووڵەی نوێ و بەشێوەی تازە کەوتوە، ئیتر کاسبی و قاچاخی سەرسنوور ئەو پێگەیەی پێشووی بۆ رژیم نەماوە و لە ترسی وەلەرزە کەوتنی ئەمنیەتە پووشاڵی و درۆینەکەی، بڕیاری داخستنی بازار و رێگاکانی هاتوچۆی کاسبیی سەرسنووری لە کوردستان داوە و لەپێناوی ترسی لە هێزە کوردیەکاندا، چاوپۆشیی لە میلیاردها داهاتی ئەو بازرگانیە ی سەرسنوور کردوە.

بەڵام ئەم داخستنی سنوور و بازارچە سنووریەکان، هەر وا بە ئاسان بۆی نەچۆتە پێش و ژیانی رۆژانەی دەیان هەزار کەس لە چەندین شاری کوردستان بە ئەو سنورانەوە بەسراوەتەوە و ئەو هەڕەشەیەی رژیم لە ژیانی رۆژانەی خەڵک، ناراەزایەتی و مانگرتنی بازاریانی لێ کەوتەوە و لە شارەکانی وەکوو بانە و سەردەشت و پیرانشار و مەریوان، نارەزایەتی و مانگرتنەکان بەرچاو بوون و تەنانەت خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی نارەزایەتیی خەڵکی بەدواوە بوو.

هەرچی بەرپرسانی جۆر بە جۆری رژیم لە ئەندامانی مەجلیس و شووراکانی شارەوە بگرە تا فەرماندار و نوێنەری وەلیی فەقیه و ... هەوڵیان دا کە بە هەڕشە و تەماح و وەبەرنان و وادەو بەڵینیی درۆینە و ... خەڵک لە مانگرتن پەشیمان بکەنەوە و زوو کێشەکە بێدەنگ بکەن.

بەڵام هەڵوێستی یەکدەنگ ومەدەنیانەی خەڵک و دەنگدانەوەی ئەو هەڵوێستە و کردارە شارستانیانەی خەڵکی کورد، لە راگەیناندەکاندا و بەردەوامییان لە سەر داواکاریە سادە و رەواکانیان، رژیمی ناهومێد کرد و بەرپرسانی رژیم رایان گەیاند کە وەزارەتی ناوخۆ رێگای داوە کە سنوورەکان بۆ ماوەی مانگێک کراوە بێ.

هەرچەند ئەم بڕیارەی رژیم کاتیە و بۆ ماوەی مانگێکە و رەنگە بە هەموو فرتوفێڵێک هەوڵ بدەن ئەو یەک مانگەش بەڕێوەی نەبەن، بەڵام هەر خودی ئەو بڕیارە نیشانی دا کە رژیمی کۆماری ئیسلامی خاڵێکی لاوازی زۆر گرنگ و ئەساسیی هەیە.

خاڵی لاوازی رژیمێکی وەک کۆماری ئیسلامی کە لە ناوچەکەدا بە پەرەدان بە تیرۆریزم ئاژاوەیەکی گەورەی ناوەتەوە و ئیدیعای ئەمنیەت و ئاسایش لە نێو سنوورەکانی خۆیدا دەکا، لە شارەکانی کوردستاندایە.

رژیمی دیکتاتۆر و سەرەڕۆی وەک کۆماری ئیسلامی لە شار و خەڵکی کوردستان دەترسێ. ئەزموونی رابردوو و ئەم جارەش سەلماندوویە کە هەر کات کۆمەڵگا و خەڵکی شارەکان وەجووڵە دەکەون و هەڵوێستی یەکدەنگ و لێبڕاویان هەبێ و بە شێوەی جەماوەری بێنە گۆڕەپانی داواکاریی ماف و ئازادی و ویستەکانیان، رژیم هەرچەند چاوی سوور کردبێتەوە، هەر پاشەکشە دەکا و سەنگەری پێ چۆڵ دەکرێ.

پاشنەی ئاشیل و لای تەنکیی دەسەڵاتی سەرەڕۆی ئیسلامیی تاران، نارەزایەتی دەربڕینی جەماوەری و یەکدەنگی خەڵک و بەتایبەت لە شارەکاندایە. شار وەک سەنگەرێکی گەورە و گرانی خەباتی مافخوازی و ئازادیخوازی، دەسەڵاتی لەرزۆکی رژیم ناچار بە پاشەکشێ دەکا.

دیکتاتۆر هەرچەندە خۆی هەڵمسێنێ و بە هەڕوگیف وا بنوێنێ کە دەسەڵاتەکەی ئەبەدیە، بەڵام بە وەجووڵەکەوتنی یەکدەنگی خەڵک کونە مشکی لێ دەبێ بە قەیسەری.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: