• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی ئوتی ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی  

پەیامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بە بۆنەی هەڵبژاردنی ڕەفیق کاراکۆچ وەک سەرۆکی هاکپار

زایینی: ٢٨-٠٤-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٢/٠٩ - ١٢:٠٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پەیامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بە بۆنەی هەڵبژاردنی ڕەفیق کاراکۆچ وەک سەرۆکی هاکپار
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی "ڕەفیق کاراکۆچ"ـی وەک سەرۆکی نوێی هاکپار (HAK-PAR) لە ئەندامانی ئەم حیزبە کرد.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز رەفیق کاراکۆچ ( Refik Karakoç)

سەرۆکی پارتی ماف و ئازادی هاکپار(HAK-PAR)


ئاگادارکراین کە لە کۆنگرەی نائاسایی پارتی ماف و ئازادی کە لە مانگی ئاپریلدا لە ئانکارا بەڕێوەچوو، بەڕێزتان وەک سەرۆکی پارتی هاکپار هەڵبژێردران.

ئێمە بەو بۆنەوە پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و هیوادارین بە تێکۆشانی بەڕێزتان و هاوکاری هەموو ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزبەکەتان، دۆزی کورد لە باکووری کوردستان ڕۆژبەڕۆژ بەرەوپێشچوونی زیاتر بە خۆیەوە ببینێ و پێوەندی و دۆستایەتی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ماف و ئازادی بەردەوام بێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری

٧ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی
٢٦ی ئاوریلی ٢٠١٦ی زایینی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ کوردی نوێنەر، نوێنەری کورد
ــ دۆستی خەباتێک
ــ پیلانی دابڕان لە زمانی کوردی پـــــووچـــەڵــە!
ــ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان لە نێوان
دوو هێزی ناسیۆنالیستیی "ناوەندگەرا" و " ناوەندڕەتێن"