کوردستان میدیا: هۆکاری زیان دیتنی شار و گونده‌کانی ئێران له‌هه‌مبه‌ر بوومه‌له‌رزه، بۆ پێکهاته‌ی ناله‌باری بنه‌ڕه‌تی بیناکان ده‌گه‌ڕیته‌وه.
پرۆفسۆر عه‌کاشه له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئیلنا گوتی: به خۆشییه‌وە بوومه‌له‌رزه کاتژمێر ١٧ رووی داوه، ئه‌گه‌ر ٥ به‌یانی رووی ده‌دا ئه‌وه وه‌کوو بوومه‌له‌رزه‌ی شاری به‌م، چه‌ندین هه‌زار هاووڵاتی ده‌کوژران.
ناوبراو که‌به باوکی بوومه‌له‌رزه‌ناسیی ئێران ناسراوه، وێرای ئاماژه به‌وه که له هیچ شوێنێکی دونیا بوومه‌له‌رزه‌ی ٦ ریشتێری كوژراوی لێ ناکه‌وێته‌وه و لانی‌زۆری ١٠ که‌س بریندار ده‌بن، به‌ڵام به هۆی ژێرخانی ناله‌باری بیناسازیی شار و گونده‌کان له ئێران، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه زیانی زۆری لێکه‌وته‌وه که ده‌رخه‌ری هه‌بوونی قه‌یرانی به‌ڕێوه‌به‌ری له پێکهاته‌ی بیناسازیی ئێران دایه.
عه‌کاشه وێرای ئاماژه به‌وه‌ی که سێ بوومه‌له‌رزه له ناوچه‌کانی ئازه‌ربایجان به قووڵایی ١٠ کیلۆمیتر رووی داوه، گوتی: به‌هۆی قووڵایی بوومه‌له‌رزه، خه‌ساره‌کانی زۆر بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی لاواز بوونی بینای گونده‌کان، ئه‌وان خه‌سارێکی زێده‌تریان وێ که‌وتووه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌و بوومه‌له‌رزه‌یه که‌له ئازه‌ربایجان رووی داوه، گوتی: ده‌توانین بڵێین فه‌لاتی ئێران له ژێر گوشارێکی زۆر دایه و چاوه‌ڕوانیی من ئه‌وه بوو بوومه‌له‌رزه‌ی وان له ئێران روو بدات. چه‌ند ساڵ ده‌بێت که چاوه‌ڕوانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی ٧ ریشتێری له ئێران داین که هه‌نووکه پاش ١٥ ساڵ رووی نه‌داوه و ده‌بێ ١٠ ساڵ جارێک ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه روو بدات.
باوکی بوومه‌له‌رزه‌ی ئێران پێش‌بینیی ئه‌وه‌ش ده‌کات، که بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به قووڵایی ٧ ریشتێر له چیاکانی ئه‌لبورزی ناوه‌ندی، یان ئه‌لبورزی رۆژهه‌ڵات، زاگرۆس، یان رۆژهه‌ڵاتی ئێران روو بدات که به دڵنیاییه‌وه له داهاتوودا روو ده‌دات.
به‌وته‌ی ناوبراو ئێران له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه دایه، له بواری زه‌وی‌ناسییه‌وه به‌خت یاوه‌ری ناکات و ناتوانین یاساکانی سروشت به گاڵته‌جاڕی وه‌سف بکه‌ین، به‌ڵکوو ده‌بێ وه‌کوو وڵاتانی ژاپۆن و ئه‌مریکا بیناکانی وڵاته‌که‌مان پته‌وتر بکه‌ین هه‌تا بوومه‌له‌رزه‌ی ٦ ریشتێری کاره‌سات نه‌خو‌ڵقێنێت.
پیر‌وز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران