کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکرات له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات له شاری کۆیه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمێک به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به به‌شداریی به‌ڕێزان مسته‌فا هیجریسکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات و مه‌سعوود ته‌ک سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستانی تورکیه و ئه‌ندامانى رێبەری و كادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب و بنه‌ماڵه‌کانیان له ساڵۆنی گشتیی حیزب به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکرات له‌لایه‌ن به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراته‌وه پێشکه‌ش کرا.
به‌ڕیز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی له په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب‌دا له‌سه‌ر زه‌روروتی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌شکیلاتیی (کۆمه‌ڵه‌ی ژ ــ ک)، چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به ده‌ستی ئه‌و حیزبه کرد.
به‌ڕێز شه‌ره‌فی دامه‌زرانی حیزبی به پێویستییه‌کی مێژوویی بۆ دامه‌رزانی کۆماری کوردستان وه‌سف کرد و له باری نێوه‌ڕۆک و سه‌ربه‌خۆییه‌وه حیزبی دێمۆکراتی به جیاواز له زۆربەی حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له مێژووی خۆیاندا زانی و هۆکاری مانه‌وه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌ربه‌خۆ بوونی ئه‌و حیزبه له هه‌موو بوارێکه‌وه و سیاسه‌ت کردن له‌گه‌ل هه‌لومه‌رج و پێشکه‌وتنه‌کانی سه‌رده‌م له‌قه‌ڵه‌م دا.
له درێژه‌دا بەڕێزیان ئاماژەی كرد: جگه له‌وانه، حیزب خۆی له‌گه‌ڵ ره‌وتی رووداوه‌کان به‌ره‌وپێش بردووه و واقیع‌بینی به واقیع‌بینییه‌وه بڕیاردانی به یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی حیزبی دێمۆکرات وه‌سف کرد و هه‌رگیز له‌ژێر کاریگه‌ریی لایه‌ن و رووداوه‌کان و به هه‌ست ئه‌حساسه‌وه بڕیاری نه‌داوه و سه‌ره‌مڕه سیاسه‌ته‌کانی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع داڕشتووه.
به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا، رێبه‌ریی به‌کۆمه‌ڵی له داهێنه‌نانه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد وه‌کوو ده‌سکه‌وتێکی پڕ له شانازی له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به دوایین بڕیاری پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب سه‌باره‌ت به دابڕانی هاوڕێیانی پێشوومان کرد و گوتی: به خۆشییه‌وه هاوڕێیانی پێشووی ئێمه پێشوازییان له بڕیاری دوایین پلینۆمی ئێمه کردووه، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی قسه‌کانیاندا هه‌ندێ و‌شه که بۆنی مه‌رجی بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌دات و ئێمه هیوادارین به نیاز پاکییه‌وه وه‌ڵامی نیاز پاکیی ئێمه بده‌نه‌وه.
دواتر په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئیلهام چایچی به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراته‌وه پێشکه‌ش کرا.
له نێو ئاخنی رێوڕه‌سمه‌که‌دا چه‌ندین سروودی شۆڕشگێڕی، گۆرانیی شاد، تابلۆی هه‌ڵپه‌ڕکێ پێشکه‌ش کران.