کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی به‌رینی ته‌بلیغی له شار و ناوچه‌کانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و شوێنانه که چالاکیی تێدا به‌ڕێوه‌چوو بریتین له:
شنۆ:
ئه‌ندامانی حیزب شه‌وی ٢٤ له‌سه‌ر ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی، به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزب، له کۆنه پایگای گوندی شاوانێ و گردی هاسانان، ئاگرێکی گه‌وره‌یان کرده‌وه. ئه‌م چالاکییه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له کاتێکدا ئه‌نجام دراوه که ده‌وروبه‌ری گوندی شاوانێ به هیزی نیزامی ته‌نرابووە و ته‌قه‌یان له ئاگره‌که کردووه.
هه‌روه‌ها رێکه‌وتی ٢٣ی گه‌لاوێژ له‌سه‌ر ده‌که‌ڵی موخابراتی گوندی نه‌ڵێوان ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی کوردستان هه‌ڵکرابوو که هه‌تا رۆژی دواتر هه‌ر شه‌کاوه بووه.
له به‌رزایی کانی‌هه‌وای زاڵ به‌سه‌ر دۆسته‌ک له ناوچه‌ی ده‌شته‌بێڵی شنۆ، ئاگری ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن تێکۆشه‌رانی دێمۆکراته‌وه هه‌ڵکراوه.
سنه:
رێکه‌وتی ٢٤ و ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی ئه‌ندامانی حیزب له شه‌قامه‌کانی ئاویه‌ر، سه‌فه‌ری، وه‌کێڵ، مه‌ردۆخ، ناسر خوسره‌و، نمه‌کی، سیرووس و گوڵشه‌ن و گه‌ڕه‌که‌کانی قه‌تارچیان، جه‌ورئاوا، که‌مه‌ربه‌ندیی ٢٥، ته‌ق‌ته‌قان، به‌رده‌شت و عه‌باس ئاوا چالاکی ته‌بلیغیی به‌ڕێوه بردووه.
شارۆچکه‌ی نایسه‌ر، نه‌نه‌ڵه، رێگای کانی شه‌فا له ئاویه‌ر، ساق‌ئاوا، پردی فرمانداری و نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌ت.
پاوه:
رۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی دێمۆکرات شه‌وی ٢٥ی گه‌لاوێژ، له‌سه‌ر شاخه به‌رزه‌کانی هانه کان له گوندی سارتیان، دیارتوو له گوندی لاوانی بێوه‌نێ، چیای دۆڵی برانان له گوندی لارانی ئیمامی و شاخی ته‌فریگای مه‌یگوڕی به‌رانبه‌ر ئه‌شکه‌وتی حوسێن کۆکه‌ن چالاکییان به‌ڕێوه بردووه.
ئه‌و ئاگرانه له گونده‌کانی لارانی ١ و ٢، بله‌یی، ئاوریت، سه‌ریاس، شارۆچکه‌ی بانه‌وه‌ڕی، مله باینگان و شاهۆ بینراه.
هه‌روه‌ها له گوندی لارانی ئیمامی، لاوانی تێکۆشه‌ری ئه‌و گونده له کاتی ئاگر کردنه‌وه‌دا سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیبیان گوتووه‌ته‌وه.
بۆکان:
له سه‌روبه‌ندی ٢٥ی گه‌لاوێژ ئاگری ئه‌و جێژنه، له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆکانی هه‌ڵکراوه و له به‌رزاییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ئاگری جێژنی ساڵێادی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵکرا.
شاخه‌کانی قه‌ره‌وڵ، کێوی ماڵان، کێوی چاکی، ئاڵه‌شینی به‌رانبه‌ری مه‌زراکانی ته‌راب و رووخا‌و ئه‌و شاخانه بوون که ئاگری ٢٥ی گه‌لاوێژیان تێدا هه‌ڵکراوه و خوشحاڵیی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها له ناوه‌ندی گوندی ره‌حیم خان ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی کوردستان هه‌ڵکراوه که هه‌تا نیوه‌ڕۆی ٢٥ی گه‌لاوێژ شه‌کاوه بووه.
ورمێ:
کووی ١٨، ٢٥، ٣١، ٤٠، شه‌هره‌کی ئیسلام ئاباد، شه‌قامی حه‌کیم نیزامی، فه‌له‌که‌ی موده‌ڕێس و شه‌هره‌کی شه‌هریار.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب شه‌وی ٢٥ی گه‌لاوێژ له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ له گونده‌کانی به‌ره‌زان و پشتی میرئاوێ، دوو ئاگریان به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵێادی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵکردووه و هه‌تا دره‌نگانی شه‌و ئه‌و ئاگره له زۆرباه‌ی گونده‌کانی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ بینراوه.
هه‌ورامان:
به‌بۆنه‌ی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکرات له گوندی دێوه‌زناو، سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌ورامان ئاگری ٢٥ی گه‌لاوێژ هه‌ڵکراوه، که خۆشحاڵیی خه‌ڵکی لێکه‌وتۆته‌وه.