کوردستان میدیا: تۆڕی میدیایی ڕووداو لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان هێرشی تێرۆریستی کرایە سەر و لە ئەنجامدا پێنج کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە هێرشێک بۆ سەر بینای سەرەكیی تۆڕی میدیایی ڕووداو، پێنج کەسی ئەو بینایە بریندار بوون.
هێرشبەران لە سەر شەقامی سەرەكیی ڕووناكی لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی كوردستان بە نارنجۆكێک هێرشیان کردووەتە سەر بینای ڕووداو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ئەنجامی ئەو هێرشە تێرۆریستییەدا كارمەندێكی بەشی پێوەندییەكان، شۆفێڕێك و سێ پاسەوانی کاناڵی ڕووداو برینداربوون.
هەروەها لەو هێرشەدا، زیان بە دوو ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ڕاستەوخۆی تۆڕی میدیایی ڕووداو گەیشتووە.
لە دوای ئەو هێرشە تێرۆریستییە بۆ سەر تۆڕی میدیایی ڕووداو، زۆربەی هاووڵاتییان و چالاکانی ڕۆژنامەوانی و مەدەنی باس لەوە دەکەن کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە لایەن دەستوپێوەندییەکانی خۆیەوە هێرشی کردبێتە سەر بینای تۆڕی میدیایی ڕووداو.
ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە وڵاتانی بیانی مەسەلەیەکی نوێ نیە و ئەو ڕێژیمە لە نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە یەکەم وڵات بۆ پشتیوانی لە تێرۆر ناسێندراوە.
هەروەها پێ دەچێت کە ئەو هێرشە لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ئەنجام درابێت و لەو پێوەندییەدا ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەڕای مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییە پشتیوانی لە ڕاگەیاندنی ئازادی کوردی بە تایبەت ڕووداو دەکات.