کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشت‌گەرمی حیزبوڵڵای لوبنان بە لایەنگری ڕیژیمی ئێران

23:18 - 5 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: حەسەن نەسروڵڵا، ڕێبەری حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە خولی نۆێ گەمارۆ ئابوورییەکان کاریگەرییەکی لە سەر ئەم گروپە چەکدارییە نەبووە، چونکە حیزبوڵڵا پێداویستییەکانی خۆی ڕاستەوخۆ لە ئێران وەردەگرێت.

بە پێی هەواڵەبڵاوکراوەکان، ناوبراو ڕۆژی هەینی لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی ئەلمنار ڕایگەیاندووە کە گەمارۆ ئابوورییەکان دژی ڕێکخراوە ماڵییەکانی لوبنان، خەسارێک ناخاتە سەر ئەم گروپە چەکدارییە.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەموو داهاتەکانی ئەم گرووپە، تەنانەت خۆراکیش بە گشتی لە ڕیژیمی ئێران وەر دەگرێت.

ئامریکا لە ساڵی ١٩٩٥دا ئەم گروپە چەکدارییەی بە گرووپێکی تێرۆریستی لە قەڵەم داوە.